College of Fine Art
441035725 427205083408814 711601215321728257 N
06
May

پازۆلینی؛ لە بەشی سینەمای زانکۆی سلێمانییە

 

پازۆلینی؛ لە بەشی سینەمای زانکۆی سلێمانییە

بەشی فیلمسازیی زانکۆی سلێمانی بە هاوبەشی ڕێکخراوی «ئای فیلم»، کۆڕێکی ناساندن بۆ کتێبی «پازۆلینی لە زمانی پازۆلینییەوە» ڕێک دەخات. کتێبەکە یەکێکە لە سەرچاوە هەرەبایەخدارەکان بۆ ناسین و ئاشنابوون بە دونیای پازۆلینی، کە بیرمەند و ئەدیب و سینەماکارێکی مەزنی ئیتاڵییە و لە مێژووی فیلمسازیی و سینەمادا پێگەیەکی ئێجگار بەرزی هەیە. کتێبەکە لەلایەن «جۆن هاڵیدەی»یەوە ئامادە کراوە و حەمەی مەلا کردوویەتی بە کوردیی، ئەم کتێبە یەکەم کتێبی چاپکراوی ڕێکخراوی «ئای فیلم»ە بۆ پەرەپێدانی فیلم و سینەما. لە کۆڕەکەدا، پ.ی.د. دڵشاد مستەفا؛ سەرۆکی بەشی فیلمسازیی، بە شێوەیەکی چڕوپڕ و پووخت سینەمای پازۆلینیی دەناسێنێت، سەرباری ئەوەی ناوەڕۆکی کتێبەکە دەخاتە ڕوو و بەها و گرنگییەکەی بۆ ئەکادیمیست و هونەرمەندان و فیلمسازانیش ڕوون دەکاتەوە. هەر لە کۆڕەکەدا حەمەی مەلا، وەرگێڕی کتێبەکە ئامادە دەبێت و لەسەر پازۆلینیی و کەسێتییە فرەڕەهەند و پڕکارەکەی دەوەستێت، کە لە یەککاتدا: هونەرمەند، بیرمەند، سیاسەتوان، ئەدیب و فەیلەسووف بووە و خاوەنی ژیانێکی پڕ چالاکیی و ڕووداوی گەورە و مشتومڕئامێز بووە. کۆڕەکە سبەینێ ڕۆژی سێشەممە، «٢٠٢٤/٥/٧» کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ لە هۆڵی مامۆستا عەلی جۆڵا لە کەمپەسی نوێی زانکۆی سلێمانی بەڕێوە دەچێت. لە هەمان شوێن کتێبەکە بەردەست دەبێت بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بیکڕن. هاتن بۆ هەمووانە

 

 

441035725 427205083408814 711601215321728257 N

Read More
440102327 964271791757445 7069437868664760444 N
06
May

Two students from the department of filmmaking win an international award

دوو خوێندکاری بەشی فیلمسازیی زانکۆی سلێمانی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی وەردەگرن

لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی مۆنۆدرامای قەڕتاج لە وڵاتی تونس، مۆنۆدرامای «سەلمە»، کە شانۆنامەیەکی پ.ی.د. دڵشاد مستەفا؛ مامۆستا و سەرۆکی بەشی فیلمسازیی زانکۆی سلێمانییە و نەژاد نەجم ئامادەی کردووە بۆ نماییش و هەریەکە لە هەوار فارس و ئۆغێللی ئەمپێرت، خاتوونە شانۆکاری فەرەنسیی لە نماییشەکەدا ڕۆڵی کارەکتەرەکانیان وازی کردووە. بابەتی مۆنۆدراماکە تراژیدیا و کۆژانەکانی کوردستانی باشوورن کە لە ڕێی هەردوو کارەکتەری مۆنۆدراماکەوە بەرجەستە دەکرێن و هەر یەکەیان لە بەشێکی شانۆکەدا و بە تەنیا گوزارشت لە چیرۆک و ڕووداوەکانی ناو نمایشنامەکە دەکەن. «سەلمە»؛ بەرهەمی گرووپی شانۆی هەوارە، بەر لەوەی لە فێستیڤاڵی مۆنۆدرامای قەڕتاج نماییش بکرێت، لە چەند شارێکی هەرێمی کوردستان نماییش کراوە، لە خولی شەشەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی قەڕتاجیش بە ناوی هەرێمی کوردستان و عێراق و فەرەنساوە نمایش کرا، بەو پێیەی هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراقی فیدراڵ و خاتوو ئۆغێللی ئەمپێرتیش هاوڵاتییەکی فەرەنسییە. فێتسیڤاڵی نێودەوڵەتیی مۆنۆدرامای قەڕتاج؛ یەکێکە لە فێستیڤاڵە گەورەکانی وڵاتانی عەرەبیی کە ساڵانە شانۆکاران لە هەموو کیشوەرەکانی دنیاوە بەشداریی تێدا دەکەن، شانۆییەکان لە بوارەکانی نماییشی ناو هۆڵ و فەزای کراوە و حەکایەتخوان و لە بەشەکانی نماییشی سەرەکیی و بەشی دادوەران و گەنجاندا کێبەرکێ دەکەن. مۆنۆدرامای سەلمە لە نێو ٣٠ کاری شانۆییدا کە لە ١٥ وڵاتەوە هاتبوونە فێستیڤاڵەکە، سێ نماییشی لە فەزای کراوە و ناو هۆڵدا پێشکەش کرد و سەرنجی بینەران و دادوەرانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا و لە ناو هەموو نماییشەکاندا خەڵاتی لیژنەی دادوەرانی پێشکەش کرا. جێی ئاماژەپێدانە سەرباری ئەوەی نووسەری دەقەکە مامۆستا و سەرۆکی بەشی فیلمسازیی زانکۆی سلێمانییە، نەژاد نەجم و هەوار فارس-یش دوو لە خوێندکارە دیار و بەهرەمەندەکانی هەمان بەشن و خاوەنی چالاکیی هونەریی زۆرن و براوەی چەندان خەڵاتی ناوخۆیی و دەرەکیین. ئەم خەڵاتە بەشێکە لە چەند خەڵاتێکی دیکە، کە ئەمساڵ خوێندکارانی بەشی فیلمسازیی بە بەشدارییان لە نماییشی شانۆیی و بەرهەمهێنانی کورتەفیلم چنیویاننەتەوە و هەنووکە چەند خوێندکارێکی دیکەی هەمان بەش لە چەند فێستیڤاڵ و چالاکیی هونەریی گرنگی ناوخۆیی و دەرەکییدا بەشدارن و پێشبینیی خەڵات و دەنگدانەوەی هونەریی زۆر باشیان لێ دەکرێت. هەر لە میانەی شەشەمین فێستیڤاڵی مۆنۆدرامای قەڕتاجدا، نەژاد نەجم، کە خاوەنی ئەزموونێکی درێژی نوواندنی شانۆییە لە بواری شانۆی مۆنۆدراما و شانۆی سەرشەقامدا؛ ۆرکشۆپێکی پێنج ڕۆژیی بۆ شانۆکارانی وڵاتی تونس ڕێکخست بە ناونیشانی «درووستکردنی ئەکتەری بەئاگا لە شانۆی شەقامدا» و بەرهەمی ۆرکشۆپکەش نماییشێکی شانۆیی بوو کە بووە مایەی پەسندانی بینەران

 

 

Read More
Babccdfe 11ac 4dd1 B3c1 4807d08fb8be
29
Apr

Cleaning campaign was done at the college Fine Arts

Cleaning campaign was done at the college Fine Arts

On April 23, 2024, a significant number of students from the College of Fine Arts at The University of Sulaymaniyah, under the supervision of the College‘s supervisors and teachers, conducted a volunteer campaign to clean up and organise a large part of the college.

The campaign، which was launched under the title of “my collegeis my pride ” led by Mr. Kosar Abdul-Majid lecturer in Plastic Art department and Awat Jabar، the general representative of the students.  Approximately 70 volunteers attended most of them were   the Plastic Arts department’s students and a number of Film and Music departments students participated too.

Cleaning and organising campaign cover a wide area of the college’s interior, squares, green areas and all the trash and extras that made the college looks unappealing were collected and discarded.

Awat Jabar informed the Fine Art College’s website that they had been planning and preparing for the campaign for a week, and as a result on April 23rd, 2024, between 9:00 and 1:00 p.m. they were able to give the college a brighter and more beautiful appearance.

This campaign was conducted under the supervision of Assistant professor Dr. Kozad Mohammed, the head of the college, and with his support, the campaign was successfully completed. In the near future, a more organised and detailed campaign to clean and renovate the college will be organised, in which the four departments of Plastic Arts, Music, Filmmaking, and GraphicDesign will participate and a number of teachers and students willparticipate.

هەڵمەتێکی خاوێنکردنەوە و ڕێکسازیی لە کۆلێجی هونەر ئەنجام درا

ڕۆژی ٢٣/٤/٢٠٢٤، ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکارانی کۆلێجی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سلێمانی، بە چاودێریی سەرپەرشتیار و مامۆستایانی کۆلێج هەڵمەتێکی خۆبەخشانەی خاوێنکردنەوە و ڕێککردنەوەی بەشێکی بەرفراوانی کۆلێجەکەیان بەڕێوە برد
هەڵمەتەکە کە لە ژێر ناونیشانی (کۆلێجەکەم شانازییمە) و بە سەرپەرشتیی مامۆستا کۆسار عەبدولمەجید و ئاوات جەبار، نوێنەری گشتیی خوێندکارانی کۆلێج دەستی پێکرد، نزیکەی ٧٠ خوێندکاری خۆبەخش پێی هەستان، کە زۆرینەی ڕەهایان خوێندکاری بەشی شێوەکاریی بوون و ژمارەیەک خوێندکاری بەشەکانی فیلمسازیی و موزیکیش لە هەڵمەتەکەدا بەشدار بوون.
خاوێنکردنەوە و ڕێکسازیی لە هەڵمەتەکەدا ڕووبەرێکی فراوانی ناوەوە و گۆڕەپان و ڕووبەرە سەوزاییەکانی کۆلێجەکەی گرتەوە و هەموو ئەو کەلوپەل و خاشاک و شتە زیادانەی کە بووبوونە مایەی ناشرینکردنی کۆلێجەکە کۆ کرانەوە و فڕێ دران
ئاوات، جەبار؛ بە وێبسایتی کۆلێجی هونەری ڕاگەیاند کە ماوەی هەفتەیەک پلان و ئامادەکارییان بۆ هەڵمەتەکە کردووە و سەرەنجام سەرلەبەیانیی ڕۆژی ٢٣/٤/٢٠٢٤ لە نێوان کاتژمێر ٩-١ هەڵمەتەکەیان بەڕێوە بردووە و توانیویانە دیمەنێکی گەشتر و جوانتر بە کۆلێجەکە ببەخشن
ئەم هەڵمەتە بە چاودێریی پ.ی.د. کۆزاد محەممەد، سەرپەرشتیاری کۆلێج و بە پاڵشتیی بەڕێزیان بەڕێوە چوو. بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکیشدا، هەڵمەتێکی ڕێکخراوتر و وردتر بۆ خاوێنکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی کۆلێجەکە ڕێک بخرێت و لەو هەڵمەتەدا هەر چوار بەشی شێوەکاری، موزیک، فیلمسازیی و دیزاین و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان تێیدا بەشدار بن

 

Read More
chevron-down linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram