College of Fine Art
441035725 427205083408814 711601215321728257 N
06 May 2024
News
Announcements

پازۆلینی؛ لە بەشی سینەمای زانکۆی سلێمانییە

 

پازۆلینی؛ لە بەشی سینەمای زانکۆی سلێمانییە

بەشی فیلمسازیی زانکۆی سلێمانی بە هاوبەشی ڕێکخراوی «ئای فیلم»، کۆڕێکی ناساندن بۆ کتێبی «پازۆلینی لە زمانی پازۆلینییەوە» ڕێک دەخات. کتێبەکە یەکێکە لە سەرچاوە هەرەبایەخدارەکان بۆ ناسین و ئاشنابوون بە دونیای پازۆلینی، کە بیرمەند و ئەدیب و سینەماکارێکی مەزنی ئیتاڵییە و لە مێژووی فیلمسازیی و سینەمادا پێگەیەکی ئێجگار بەرزی هەیە. کتێبەکە لەلایەن «جۆن هاڵیدەی»یەوە ئامادە کراوە و حەمەی مەلا کردوویەتی بە کوردیی، ئەم کتێبە یەکەم کتێبی چاپکراوی ڕێکخراوی «ئای فیلم»ە بۆ پەرەپێدانی فیلم و سینەما. لە کۆڕەکەدا، پ.ی.د. دڵشاد مستەفا؛ سەرۆکی بەشی فیلمسازیی، بە شێوەیەکی چڕوپڕ و پووخت سینەمای پازۆلینیی دەناسێنێت، سەرباری ئەوەی ناوەڕۆکی کتێبەکە دەخاتە ڕوو و بەها و گرنگییەکەی بۆ ئەکادیمیست و هونەرمەندان و فیلمسازانیش ڕوون دەکاتەوە. هەر لە کۆڕەکەدا حەمەی مەلا، وەرگێڕی کتێبەکە ئامادە دەبێت و لەسەر پازۆلینیی و کەسێتییە فرەڕەهەند و پڕکارەکەی دەوەستێت، کە لە یەککاتدا: هونەرمەند، بیرمەند، سیاسەتوان، ئەدیب و فەیلەسووف بووە و خاوەنی ژیانێکی پڕ چالاکیی و ڕووداوی گەورە و مشتومڕئامێز بووە. کۆڕەکە سبەینێ ڕۆژی سێشەممە، «٢٠٢٤/٥/٧» کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ لە هۆڵی مامۆستا عەلی جۆڵا لە کەمپەسی نوێی زانکۆی سلێمانی بەڕێوە دەچێت. لە هەمان شوێن کتێبەکە بەردەست دەبێت بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بیکڕن. هاتن بۆ هەمووانە

 

 

441035725 427205083408814 711601215321728257 N

Share It on

Related News 

440102327 964271791757445 7069437868664760444 N
06
May

Two students from the department of filmmaking win an international award

دوو خوێندکاری بەشی فیلمسازیی زانکۆی سلێمانی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی وەردەگرن

لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی مۆنۆدرامای قەڕتاج لە وڵاتی تونس، مۆنۆدرامای «سەلمە»، کە شانۆنامەیەکی پ.ی.د. دڵشاد مستەفا؛ مامۆستا و سەرۆکی بەشی فیلمسازیی زانکۆی سلێمانییە و نەژاد نەجم ئامادەی کردووە بۆ نماییش و هەریەکە لە هەوار فارس و ئۆغێللی ئەمپێرت، خاتوونە شانۆکاری فەرەنسیی لە نماییشەکەدا ڕۆڵی کارەکتەرەکانیان وازی کردووە. بابەتی مۆنۆدراماکە تراژیدیا و کۆژانەکانی کوردستانی باشوورن کە لە ڕێی هەردوو کارەکتەری مۆنۆدراماکەوە بەرجەستە دەکرێن و هەر یەکەیان لە بەشێکی شانۆکەدا و بە تەنیا گوزارشت لە چیرۆک و ڕووداوەکانی ناو نمایشنامەکە دەکەن. «سەلمە»؛ بەرهەمی گرووپی شانۆی هەوارە، بەر لەوەی لە فێستیڤاڵی مۆنۆدرامای قەڕتاج نماییش بکرێت، لە چەند شارێکی هەرێمی کوردستان نماییش کراوە، لە خولی شەشەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی قەڕتاجیش بە ناوی هەرێمی کوردستان و عێراق و فەرەنساوە نمایش کرا، بەو پێیەی هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراقی فیدراڵ و خاتوو ئۆغێللی ئەمپێرتیش هاوڵاتییەکی فەرەنسییە. فێتسیڤاڵی نێودەوڵەتیی مۆنۆدرامای قەڕتاج؛ یەکێکە لە فێستیڤاڵە گەورەکانی وڵاتانی عەرەبیی کە ساڵانە شانۆکاران لە هەموو کیشوەرەکانی دنیاوە بەشداریی تێدا دەکەن، شانۆییەکان لە بوارەکانی نماییشی ناو هۆڵ و فەزای کراوە و حەکایەتخوان و لە بەشەکانی نماییشی سەرەکیی و بەشی دادوەران و گەنجاندا کێبەرکێ دەکەن. مۆنۆدرامای سەلمە لە نێو ٣٠ کاری شانۆییدا کە لە ١٥ وڵاتەوە هاتبوونە فێستیڤاڵەکە، سێ نماییشی لە فەزای کراوە و ناو هۆڵدا پێشکەش کرد و سەرنجی بینەران و دادوەرانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا و لە ناو هەموو نماییشەکاندا خەڵاتی لیژنەی دادوەرانی پێشکەش کرا. جێی ئاماژەپێدانە سەرباری ئەوەی نووسەری دەقەکە مامۆستا و سەرۆکی بەشی فیلمسازیی زانکۆی سلێمانییە، نەژاد نەجم و هەوار فارس-یش دوو لە خوێندکارە دیار و بەهرەمەندەکانی هەمان بەشن و خاوەنی چالاکیی هونەریی زۆرن و براوەی چەندان خەڵاتی ناوخۆیی و دەرەکیین. ئەم خەڵاتە بەشێکە لە چەند خەڵاتێکی دیکە، کە ئەمساڵ خوێندکارانی بەشی فیلمسازیی بە بەشدارییان لە نماییشی شانۆیی و بەرهەمهێنانی کورتەفیلم چنیویاننەتەوە و هەنووکە چەند خوێندکارێکی دیکەی هەمان بەش لە چەند فێستیڤاڵ و چالاکیی هونەریی گرنگی ناوخۆیی و دەرەکییدا بەشدارن و پێشبینیی خەڵات و دەنگدانەوەی هونەریی زۆر باشیان لێ دەکرێت. هەر لە میانەی شەشەمین فێستیڤاڵی مۆنۆدرامای قەڕتاجدا، نەژاد نەجم، کە خاوەنی ئەزموونێکی درێژی نوواندنی شانۆییە لە بواری شانۆی مۆنۆدراما و شانۆی سەرشەقامدا؛ ۆرکشۆپێکی پێنج ڕۆژیی بۆ شانۆکارانی وڵاتی تونس ڕێکخست بە ناونیشانی «درووستکردنی ئەکتەری بەئاگا لە شانۆی شەقامدا» و بەرهەمی ۆرکشۆپکەش نماییشێکی شانۆیی بوو کە بووە مایەی پەسندانی بینەران

 

 

Read More
chevron-down linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram