هونەرمەند “یاسین قادر بەرزنجی” کتێبخانەکەی پێشکەشی زانکۆی سلێمانی کرد
رۆژی ٢٠٢٤/١١/١٨، لە مەراسیمێکدا هونەرمەند و نووسەری ناسراوی کورد “یاسین قادر بەرزنجی” کتێبخانەکەی خۆی بە رەفەکانییەوە پێشکەش بە کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سلێمانی کرد.
لە مەراسیمەکەدا کە پ.ی.د. کۆزاد محەمەد، راگری کۆلێژی هونەرەجوانەکان و یاریدەدەرەکەیی و مامۆستایان و هونەرمەندان و خانەوادەی نووسەری پێشکەشکار ئامادەی بوون، نووسەر و هونەرمەند “یاسین قادر بەرزنجی” کتێبخانە تایبەتییەکەی خۆی بە کۆلێژی هونەرەجوانەکان بەخشی.
لەبارەی بەخشینی ئەو کتێبخانەیە بە زانکۆی سلێمانی، د. دڵشاد مستەفا سەرۆکی بەشی فلیمسازی لە کۆلێژی هونەرەجوانەکان، بە (ساتی زانکۆ)ی راگەیاند: یەکێک لە هەنگاوە گرنگەکان بۆ دەوڵەمەنکردنی کتێبخانەی ناوەندە ئەکادیمییەکان بەخشینە، لەو روانگەیەشەوە نووسەر و هونەرمەند “یاسین قادر بەرزنجی” کتێبخانەکەی خۆی بەخشی بە کۆلێژی هونەرەجوانەکان.
وتیشی: ئەم بەخشینە جۆرێکە لە دەستکەوت بۆ کۆلێژی هونەر، لەبەرئەوەی ئەو سەرچاوانەی کە لەلای کەسێکی بە ئەزموونی نووسەر و هونەرمەندێکی وەک (یاسین بەرزنجی) کۆدەبێتەوە، سەرچاوەی دەگمەنن و بەردەستی نە خوێندکار نە هەندێک لە مامۆستاکان ناکەون.
د.دڵشاد مستەفا، ئاماژەی بەوەشدا: کاتێک سەرچاوەی وا دەوڵەمەند دێتە ناو کتێبخانەکەوە خوێندکارانی (بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا) سوود لەو سەرچاوانە دەبینن، بۆیە هیوادارم هەموو ئەو کەسانەی تر کە وەک ئەو هونەرمەندە بە ئەزموونە خاوەنی کتێبخانەی دەوڵەمەندن بە سەرچاوەی جۆراوجۆر، لە جیاتی ئەوەی لەناو کارتۆن و شوێنی تر هەڵیبگرن، بینێرن بۆ ئەمجۆرە کتێبخانانە، بۆ ئەوەی سوود بەناوەندی ئەکادیمی و روناکبیری و هونەری بگەیەنن.
هاوکات، یاسین قادر بەرزنجی نووسەر و هونەرمەند، بە (سایتی زانکۆ)ی وت: شانازی دەکەم کە توانیومە کتێبخانەکەم بە دۆڵابەکانییەوە پێشکەش بە کۆلێژی هونەرەجوانەکان بکەم و هەر بە ناوی خۆمەوە وەک کتێبخانەیەک لە کۆلێژەکە بیکەنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو: کتێبەکان نزیکەی دوو هەزار سەرچاوەی جۆراوجۆرن، بڕیاریشمداوە بەردەوام کتێبی نوێیان بۆ بهێنم، بەهیوام خوێندکاران و مامۆستایان سوود لە سەرچاوەکان وەربگرن.
لەچوارچێوەی چالاکاییەکانی کۆلێجی هونەرەجوانەکاندا بە سەرپەرشتی ڕاگری کۆلێجی هونەر بەڕێز( د.کۆزاد محمد احمد)، مەراسیمێکی ڕێز لێنان بۆ هونەرمەندی دیاری کورد( یاسین قادر بەرزنجی) ئەنجامدرا بەهۆی کردنەوەی کتێبخانەی یاسین قادر بەرزنجی لەناو هۆڵی کتێبخانەی کۆلێجی هونەر لە زانکۆی سلێمانی، کە هونەرمەندی ناوبراو لەسەر ئەرکی خۆی بە نزیکەیی ٢٠٠٠ کتێبی هەمەجۆری سود بەخشی بە کۆلێجمان پێشکەش کردبوو، هەربۆیە لە مەراسیمێکی شیاودا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە هونەرمەندی ناوبراو لە لایەن ڕاگر و سەرۆکبەشی فیلمسازی و هونەردۆستانەوە، لە کۆتاییدا بە ناوی کۆلێجی هونەرەجوانەکان سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزیان دەکەین
١٨/١١/٢٠٢٤ ، دوو شەممە
في إطار نشاطات كلية الفنون الجميلة وبإشراف عميد كلية الفنون الجميلة الأستاذ (د. كوزاد محمد أحمد) أقيم حفل تكريم للفنان الكردي الشهير (ياسين قادر برزنجي) والذي تبرع بحوالي (2000) كتاب لكليتنا، لذا وفي احتفالية مناسبة تم تقديم جائزة تكريمية له من قبل عميد و رئيس قسم السينما والفنانين، وفي الختام نود أن نتقدم له بالشكر نيابة عن كلية الفنون الجميلة.
١٨/١١/٢٠٢٤ ، الأثنين
Within the framework of the activities of the College of Fine Arts, under the supervision of the Dean of the College of Fine Arts, Mr. (Dr. Kozad Mohammed Ahmad), a ceremony was held to honor the famous Kurdish artist (Yasin Qadir Barzanji). He had donated about 2000 books to our college. Therefore, in an appropriate ceremony, an award was presented to him by the Dean and Head of the Department of Filmmaking and artists. Finally, on behalf of the College of Fine Arts, we would like to thank him.
18/11/2024, Monday
ماستەرکڵاسێک بۆ سینەماکاری کورد هیشام زەمان
بەشی فیلمسازیی زانکۆی سلێمانی هەڵدەستێت بە ڕێکخستنی ماستەرکڵاسێک بۆ فیلمسازی کورد بەڕێز هێشام زەمان بە ناونیشانیواقیع و خەیاڵ لە سینەمای دایاسپۆرادا
سێشەممە:٢٨/٥/٢٠٢٤
هۆڵی عەلی جۆڵا
کۆلێژی هونەرە جوانەکان
کۆمەڵگەی نوێی زانکۆی سلێمانی/ قلیاسان
بەشی موزیک کۆنسێرتێک بۆ خوێندکار شڤان عبداللە ، بە ناوی چاوانی لەیلا پێشکەشدەکات لە ١٥/ ٥/ ٢٠٢٤ ڕۆژی چوارشەمە هۆلی قادر دیلان ، کۆلێجی هونەرەجوانەکان کاتژمێر/٠٠: ١١
پازۆلینی؛ لە بەشی سینەمای زانکۆی سلێمانییە
بەشی فیلمسازیی زانکۆی سلێمانی بە هاوبەشی ڕێکخراوی «ئای فیلم»، کۆڕێکی ناساندن بۆ کتێبی «پازۆلینی لە زمانی پازۆلینییەوە» ڕێک دەخات. کتێبەکە یەکێکە لە سەرچاوە هەرەبایەخدارەکان بۆ ناسین و ئاشنابوون بە دونیای پازۆلینی، کە بیرمەند و ئەدیب و سینەماکارێکی مەزنی ئیتاڵییە و لە مێژووی فیلمسازیی و سینەمادا پێگەیەکی ئێجگار بەرزی هەیە. کتێبەکە لەلایەن «جۆن هاڵیدەی»یەوە ئامادە کراوە و حەمەی مەلا کردوویەتی بە کوردیی، ئەم کتێبە یەکەم کتێبی چاپکراوی ڕێکخراوی «ئای فیلم»ە بۆ پەرەپێدانی فیلم و سینەما. لە کۆڕەکەدا، پ.ی.د. دڵشاد مستەفا؛ سەرۆکی بەشی فیلمسازیی، بە شێوەیەکی چڕوپڕ و پووخت سینەمای پازۆلینیی دەناسێنێت، سەرباری ئەوەی ناوەڕۆکی کتێبەکە دەخاتە ڕوو و بەها و گرنگییەکەی بۆ ئەکادیمیست و هونەرمەندان و فیلمسازانیش ڕوون دەکاتەوە. هەر لە کۆڕەکەدا حەمەی مەلا، وەرگێڕی کتێبەکە ئامادە دەبێت و لەسەر پازۆلینیی و کەسێتییە فرەڕەهەند و پڕکارەکەی دەوەستێت، کە لە یەککاتدا: هونەرمەند، بیرمەند، سیاسەتوان، ئەدیب و فەیلەسووف بووە و خاوەنی ژیانێکی پڕ چالاکیی و ڕووداوی گەورە و مشتومڕئامێز بووە. کۆڕەکە سبەینێ ڕۆژی سێشەممە، «٢٠٢٤/٥/٧» کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ لە هۆڵی مامۆستا عەلی جۆڵا لە کەمپەسی نوێی زانکۆی سلێمانی بەڕێوە دەچێت. لە هەمان شوێن کتێبەکە بەردەست دەبێت بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بیکڕن. هاتن بۆ هەمووانە
دوو خوێندکاری بەشی فیلمسازیی زانکۆی سلێمانی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی وەردەگرن
لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی مۆنۆدرامای قەڕتاج لە وڵاتی تونس، مۆنۆدرامای «سەلمە»، کە شانۆنامەیەکی پ.ی.د. دڵشاد مستەفا؛ مامۆستا و سەرۆکی بەشی فیلمسازیی زانکۆی سلێمانییە و نەژاد نەجم ئامادەی کردووە بۆ نماییش و هەریەکە لە هەوار فارس و ئۆغێللی ئەمپێرت، خاتوونە شانۆکاری فەرەنسیی لە نماییشەکەدا ڕۆڵی کارەکتەرەکانیان وازی کردووە. بابەتی مۆنۆدراماکە تراژیدیا و کۆژانەکانی کوردستانی باشوورن کە لە ڕێی هەردوو کارەکتەری مۆنۆدراماکەوە بەرجەستە دەکرێن و هەر یەکەیان لە بەشێکی شانۆکەدا و بە تەنیا گوزارشت لە چیرۆک و ڕووداوەکانی ناو نمایشنامەکە دەکەن. «سەلمە»؛ بەرهەمی گرووپی شانۆی هەوارە، بەر لەوەی لە فێستیڤاڵی مۆنۆدرامای قەڕتاج نماییش بکرێت، لە چەند شارێکی هەرێمی کوردستان نماییش کراوە، لە خولی شەشەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی قەڕتاجیش بە ناوی هەرێمی کوردستان و عێراق و فەرەنساوە نمایش کرا، بەو پێیەی هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراقی فیدراڵ و خاتوو ئۆغێللی ئەمپێرتیش هاوڵاتییەکی فەرەنسییە. فێتسیڤاڵی نێودەوڵەتیی مۆنۆدرامای قەڕتاج؛ یەکێکە لە فێستیڤاڵە گەورەکانی وڵاتانی عەرەبیی کە ساڵانە شانۆکاران لە هەموو کیشوەرەکانی دنیاوە بەشداریی تێدا دەکەن، شانۆییەکان لە بوارەکانی نماییشی ناو هۆڵ و فەزای کراوە و حەکایەتخوان و لە بەشەکانی نماییشی سەرەکیی و بەشی دادوەران و گەنجاندا کێبەرکێ دەکەن. مۆنۆدرامای سەلمە لە نێو ٣٠ کاری شانۆییدا کە لە ١٥ وڵاتەوە هاتبوونە فێستیڤاڵەکە، سێ نماییشی لە فەزای کراوە و ناو هۆڵدا پێشکەش کرد و سەرنجی بینەران و دادوەرانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا و لە ناو هەموو نماییشەکاندا خەڵاتی لیژنەی دادوەرانی پێشکەش کرا. جێی ئاماژەپێدانە سەرباری ئەوەی نووسەری دەقەکە مامۆستا و سەرۆکی بەشی فیلمسازیی زانکۆی سلێمانییە، نەژاد نەجم و هەوار فارس-یش دوو لە خوێندکارە دیار و بەهرەمەندەکانی هەمان بەشن و خاوەنی چالاکیی هونەریی زۆرن و براوەی چەندان خەڵاتی ناوخۆیی و دەرەکیین. ئەم خەڵاتە بەشێکە لە چەند خەڵاتێکی دیکە، کە ئەمساڵ خوێندکارانی بەشی فیلمسازیی بە بەشدارییان لە نماییشی شانۆیی و بەرهەمهێنانی کورتەفیلم چنیویاننەتەوە و هەنووکە چەند خوێندکارێکی دیکەی هەمان بەش لە چەند فێستیڤاڵ و چالاکیی هونەریی گرنگی ناوخۆیی و دەرەکییدا بەشدارن و پێشبینیی خەڵات و دەنگدانەوەی هونەریی زۆر باشیان لێ دەکرێت. هەر لە میانەی شەشەمین فێستیڤاڵی مۆنۆدرامای قەڕتاجدا، نەژاد نەجم، کە خاوەنی ئەزموونێکی درێژی نوواندنی شانۆییە لە بواری شانۆی مۆنۆدراما و شانۆی سەرشەقامدا؛ ۆرکشۆپێکی پێنج ڕۆژیی بۆ شانۆکارانی وڵاتی تونس ڕێکخست بە ناونیشانی «درووستکردنی ئەکتەری بەئاگا لە شانۆی شەقامدا» و بەرهەمی ۆرکشۆپکەش نماییشێکی شانۆیی بوو کە بووە مایەی پەسندانی بینەران
Seminar in the Department of Filmmaking, Sulaimani University
The Department of Filmmaking, College of Fine Arts, Sulaimani University, held a two-hour seminar entitled “Building Vision in Documentary Film” for Horen Gharib; It organizes artists and filmmakers.
Tuesday «2024/5/8» 11:30 a.m
M. Hall Ali Jola, College of Fine Arts, Sulaimani University
New campus in Qliasan
سیمینارێک لە بەشی فیلمسازیی زانکۆی سلێمانی بەشی فیلمسازیی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سلێمانی، سیمینارێکی دوو کاتژمێریی بە ناونیشانی «بونیادنانی دیدگا لە فیلمی دۆکیومێنتارییدا»، بۆ مامۆستا هۆرێن غەریب؛ هونەرمەند و فیلمساز ڕێک دەخات. ڕۆژی سێشەممە «٢٠٢٤/٥/٨» کاتژمێر ۱۱:٣٠ ی سەرلەبەیانی هۆڵی م. عەلی جۆڵا لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سلێمانی کەمپەسی نوێ لە قلیاسان
Cleaning campaign was done at the college Fine Arts
On April 23, 2024, a significant number of students from the College of Fine Arts at The University of Sulaymaniyah, under the supervision of the College‘s supervisors and teachers, conducted a volunteer campaign to clean up and organise a large part of the college.
The campaign، which was launched under the title of “my collegeis my pride ” led by Mr. Kosar Abdul-Majid lecturer in Plastic Art department and Awat Jabar، the general representative of the students. Approximately 70 volunteers attended most of them were the Plastic Arts department’s students and a number of Film and Music department’s students participated too.
Cleaning and organising campaign cover a wide area of the college’s interior, squares, green areas and all the trash and extras that made the college looks unappealing were collected and discarded.
Awat Jabar informed the Fine Art College’s website that they had been planning and preparing for the campaign for a week, and as a result on April 23rd, 2024, between 9:00 and 1:00 p.m. they were able to give the college a brighter and more beautiful appearance.
This campaign was conducted under the supervision of Assistant professor Dr. Kozad Mohammed, the head of the college, and with his support, the campaign was successfully completed. In the near future, a more organised and detailed campaign to clean and renovate the college will be organised, in which the four departments of Plastic Arts, Music, Filmmaking, and GraphicDesign will participate and a number of teachers and students willparticipate.
هەڵمەتێکی خاوێنکردنەوە و ڕێکسازیی لە کۆلێجی هونەر ئەنجام درا
ڕۆژی ٢٣/٤/٢٠٢٤، ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکارانی کۆلێجی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سلێمانی، بە چاودێریی سەرپەرشتیار و مامۆستایانی کۆلێج هەڵمەتێکی خۆبەخشانەی خاوێنکردنەوە و ڕێککردنەوەی بەشێکی بەرفراوانی کۆلێجەکەیان بەڕێوە برد
هەڵمەتەکە کە لە ژێر ناونیشانی (کۆلێجەکەم شانازییمە) و بە سەرپەرشتیی مامۆستا کۆسار عەبدولمەجید و ئاوات جەبار، نوێنەری گشتیی خوێندکارانی کۆلێج دەستی پێکرد، نزیکەی ٧٠ خوێندکاری خۆبەخش پێی هەستان، کە زۆرینەی ڕەهایان خوێندکاری بەشی شێوەکاریی بوون و ژمارەیەک خوێندکاری بەشەکانی فیلمسازیی و موزیکیش لە هەڵمەتەکەدا بەشدار بوون.
خاوێنکردنەوە و ڕێکسازیی لە هەڵمەتەکەدا ڕووبەرێکی فراوانی ناوەوە و گۆڕەپان و ڕووبەرە سەوزاییەکانی کۆلێجەکەی گرتەوە و هەموو ئەو کەلوپەل و خاشاک و شتە زیادانەی کە بووبوونە مایەی ناشرینکردنی کۆلێجەکە کۆ کرانەوە و فڕێ دران
ئاوات، جەبار؛ بە وێبسایتی کۆلێجی هونەری ڕاگەیاند کە ماوەی هەفتەیەک پلان و ئامادەکارییان بۆ هەڵمەتەکە کردووە و سەرەنجام سەرلەبەیانیی ڕۆژی ٢٣/٤/٢٠٢٤ لە نێوان کاتژمێر ٩-١ هەڵمەتەکەیان بەڕێوە بردووە و توانیویانە دیمەنێکی گەشتر و جوانتر بە کۆلێجەکە ببەخشن
ئەم هەڵمەتە بە چاودێریی پ.ی.د. کۆزاد محەممەد، سەرپەرشتیاری کۆلێج و بە پاڵشتیی بەڕێزیان بەڕێوە چوو. بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکیشدا، هەڵمەتێکی ڕێکخراوتر و وردتر بۆ خاوێنکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی کۆلێجەکە ڕێک بخرێت و لەو هەڵمەتەدا هەر چوار بەشی شێوەکاری، موزیک، فیلمسازیی و دیزاین و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان تێیدا بەشدار بن