تێگەیشتن لە کۆنسێپتی من «I» یاخود شوناسی کەسیی «Personal Identity» و چییەتی یان مانای خود-ئاگایی مرۆڤ بریتییە لە یەکێک لە بوارە گرنگەکانی توێژینەوەی فەلسەفە و زانست. لێرەوە زانستی دەمارزانیی دێتە پێشەوە و بە پشتبەستن بە جیهانبینییەکی فەلسەفیی و زانستی ئەزموونگەرانە، دەیەوێت وێنای مرۆڤ و باوەڕەکانی ناو سەری مرۆڤ بکات. لەم وێناکردنەدا، بەرکەوتن هەیە لەنێوان وێنە زاڵ و سرووشتییەکەی ئیمانی دینیی و ئەو وێنەیەی کە زانستی نوێ و دەمارزانیی تیۆلوجیی بۆ ئیمانی دینی دەیکێشێت. چیرۆکەکان و چیرۆکخوانەکانیش جودان و پێویستمان بە ڕامان و توێژینەوەی قووڵ هەیە بۆ تێگەیشتن لە جەوهەری گرفتەکان. لەم سیمینارەدا هەوڵ دەدین ڕووبەر و پانتایی ئەم بەریەککەوتنانە ڕوون بکەینەوە وئاڵۆزییەکانی ئەم بوارە گرنگە بە ئامادەبووان بناسێنین و دەروازەیەک بەسەر ئەم بابەتەدا بکەینەوە. هاتن بۆ هەمووانە… ڕۆژی دوو شەممە ٩/١٢/٢٠٢٤ کاتژمێر ١٢ زانکۆی سلێمانی- کەمپی نوێ کۆلێجی هونەر – هۆڵی علی جۆڵا