ڕۆژی دوو شەممە لە بەرواری ١٧/٢/٢٠٢٥ کۆلێجی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سلێمانی- بەشی شێوەکاری پێشانگەیەکیان ڕێکخست بۆ کاری هونەری خوێندکارانی قۆناغی چوارەم بە سەرپەرشتی مامۆستا (سروشت عومەر عنایەت) بۆ وانەی ستۆدیۆ ، کە بریتی بوو لە کۆمەڵێک کاری هونەری گرافیکی ئاست بەرز