ئەمڕۆ لە کۆلێجی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سلێمانی(پ.د.کۆسارمحمد علی) و بە میوانداری بەڕێزان مامۆستا( ئەنوەر قەرەداغی ) و مامۆستا(عەلی جۆڵا)کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کۆلێجی هونەر و بەڕێز(د.جەزا بەکر) هەروەها هەریەک لە بەڕێزان ڕاگری کۆلێج (پ.ی.د.کۆزاد محمد ئەحمەد) و یاریدەدەری ڕاگر بەڕێز(د. ڕۆژگار کمال محمد) زنجیرەیەک چالاکی هونەری لەژێر ناوی(بە هونەر زمانی دایک دەنەخشێنین) بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ڕۆژی زمانی دایک ئەنجامدرا لە هۆڵی (عەلی جۆڵا) لەسەر ئاستی هەرچوار بەشەکەی کۆلێجی هونەرەجوانەکان.
دووشەممە ٢٤/٢/٢٠٢٥
کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی
ڕاگەیاندنی کۆلێجی هونەرەجوانەکان