ئەمڕۆ مامۆستایانی کۆلێجی هونەرەجوانەکان لە بەشی شێوەکاری بە سەرپەرشتی سەرۆکی بەشی شێوەکاری مامۆستای بەڕێز(کۆسار مجید) مەراسیمێکی ماڵئاوایی و ڕێزلێنان بۆ مامۆستای بەڕێز و  ئازیزمان هونەرمەندی گەورەی کورد (عەدنان کەریم) سازکرا، لە مەراسیمەکەدا چەپکە گووڵی سوپاس و پێزانین بەخشرا بە بەڕێزیان، پاشان هەریەک لە سەرۆکبەش و مامۆستایانی بەشی شێوەکاری  ووتەی خۆیانپێشکەش کرد بەو بۆنەیەوە و دواتر مامۆستا (عەدنان کەریم) ووتەی خۆی پێشکەش بە مامۆستایان کرد و سوپاسی تایبەتی کردن

بەناوی کۆلێجی هونەرەجوانەکان سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ مامۆستا( عەدنان کەریم) هەیە، هیوای تەمەن درێژی و لەش ساخی بۆ بەڕێزیان دەخوازین، دەستی ماندوو بوونی دەگوشین و پێزانینی زۆرمان بۆ ئەو خزمەتەی کە ئەو ماوەیە وەکو مامۆستایەک لە کۆلێجمان بەخشی بە خوێندکاران و بەشەکەمان، هیوای تەندروست باشی و تەمەنێکی پڕ بەرەکەتی بۆ دەخوازین

ڕاگەیاندنی کۆلێجی هونەرە جوانەکان

 

٢٦/٢/٢٠٢٥

چوارشەممە

کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سلێمانی ڕۆژی زمانی دایک شکۆدار دەکات

ڕۆژی دووشەممە، ٢٤/٢/٢٠٢٥ لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سلێمانیی و ئاوێتە بە زمانی هونەر؛ لە ڕێی چالاکیی هونەریی جۆراوجۆرەوە ڕۆژی زمانی دایک و بە تایبەتیی زمانی شیرینی کوردیی بەرز ڕادەگیرێت.

٢٤/٢/٢٠٢٥ یەک شەممە

کاتژمێر ١٠ی سەر لەبەیانی

هۆڵێ علی جۆڵا

chevron-down linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram