College of Fine Art
Photo 2024 11 30 16 06 39
30 Nov 2024
Announcements

سینەماتۆگرافیی و ترەیلەر لە هونەری دێرینی میسۆپۆتامیا و زاگرۆسدا

بەشی فیلمسازیی زانکۆی سلێمانی سیمینارێک بۆ بەڕێز پ.ی.د دڵشاد زاموا ڕێک دەخات بە ناونیشانی ” سینەماتۆگرافیی و ترەیلەر لە هونەری دێرینی میسۆپۆتامیا و زاگرۆسدا”      

ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٤/١٢/٣
کاتژمێر: ١١:٣٠
هۆڵی مامۆستا عەلی جۆڵا

زانکۆی سلێمانی/ کەمپی نوێ/ قلیاسان

   هاتن بۆ هەموانە

(Trailer)و تڕەیلەر (Cinematography)سینەماتۆگرافی

لە هونەری دێرینی مێسۆپۆتامیا و زاگرۆسدا

پ.ی.د. دڵشاد عەزیز زاموا، مامۆستا لە بەشی شوێنەوار

هونەری گەلانی دێرین كڵاوڕۆژنەی کەلتور و وێژە و ژیانیانە. مێسۆپۆتامیا و پێدەشتەکانی زاگرۆس خاوەنی یەکەم داستان و ئەفسانەی نووسراو و تۆمارکراون، ئەم تۆمارە وێژەییانە سەدان ساڵ پێش تۆمارکردنیان وەک بەرهەمێکی فۆلکلۆر جێگەی خۆیان گرتووە، لەبەرئەوەی لەناو کۆمەڵگەکانی ئەو سەردەمەدا زۆر بەفراوانی بڵاوبووبوونەوە، لە هەمان کاتیشدا لە هونەردا ڕەنگیان داوەتەوە. هونەرمەندانی ئەو سەردەمە بە وردی کاریان لەسەر ناوەڕۆکی ئەم داستانانە کردووە، وەک سینەماکار و دەرهێنەرێکی سینەمایی ئەم سەردەمە، ئەوانیش بەوردی گرنگترین و سەرنچڕاکێشترین ڕووداوی ناو داستان و ئەفسانەکانیان هەڵبژاردووە، بۆ ئەوەی لە دیمەنە هونەرییەکانی وێنەکێشان و هەڵکۆڵیندا وێنایان بکەن و Trailerێکیان لێ دروست بکەن.

لەلایەکی ترەوە، هونەرمەندانی دێرینی مێسۆپۆتامیا و زاگرۆس لە گێڕانەوەی ڕووداو و جەنگ و دیمەنەکانی ژیانی ڕۆژانەشدا بەوردی کاریان لەسەر گێڕانەوەی ڕووداوێک یان بۆنەیەک کردووە، ئەویش لە ڕێگەی نیشاندانی ژمارەیەک دیمەنی هونەری یەک لە دوای یەک و تەواوکاری یەکتر لەناو یەک کاری هونەریدا، ئەتوانین بە سەرەتایەک لە سینەماتۆگرافی بیچوێنین.

 دەرهێنەر و سینەماکارانی ئەم سەردەمە، ئەگەر بیانەوێ کاری سینەمایی لەسەر یەکێک لەو داستان و ئەفسانە و ڕووداوە دێرینانە بکەن، پێویستیان بەگەڕانەوە بۆ دیمەنە هونەرییە دێرینەکان دەبێت، نەک تەنها بۆ وێناکردنی ڕیتم/ئیقاعی زەمەنی ئەو سەردەمە، بەڵکو بۆ هەڵبژاردنی باشترین تڕەیلەر و وێناکردنێکی سینەماتۆگرافیانە.

Share It on

chevron-down linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram