سێ خوێندکاری قۆناغی چوارەمی بهشی شێوهكاری / کۆلێجی هونەرە جوانەکان لە زانکۆی سلیمانی دوای ئەوەی کە لە یەکێک لە وانەکاندا ئەو ئازادیەیان پێدرا کە دەتوانن لە دەرەوەی کۆلێژ پڕۆژەی هونەری بۆ ئەو وانەیە ئەنجام بدەن ،، بۆیە بەشێوەیەکی خۆبەخشانە هەستان بە ئەنجامدانی ئەم پرۆژە هونەریە ، پڕۆژەکەیان بریتییە لە کارێکی دیواربەند بۆ ژینگە .. ئهم سێ خوێندكاره دهبارهی پرۆژهكهی خۆیان دهڵێن : هەموومان دەزانین ژینگە لەمەترسیدایە بۆیە دوای گەڕان و گفتوگۆیەکی زۆر بڕیارماندا هەموو کارەکانی ئەم پرۆژەیەمان تایبەت بکەین بە پاراستنی ژینگە و مەترسییەکانی ژینگە، بۆئەوەی لەم ڕێگەیەوە هونەر ببەینە ناو خەڵک و کاریگەری لەسەر خەڵک دروست بکەین رێنماییان بکەین بۆ پاراستنی ژینگە، مەبەستی سەرەکی ئێمە لەم کارە هونەریە تەنها جوانکردنی دیوارەکانی شار نییە بەڵکو گەیاندنی پەیامێکی گرنگیشە بە خەڵک .. خوێندكارهكان ئەیوب رەئوف مینا حەسەن محمد حسێن وانەی ستۆدیۆ.. به سهرپهرشتی مامۆستای وانە د.نەبەز بابان Three students in the plastic art department at the college of fine arts university of Sulaimani carried out the Mural art project about Warning of pollution of the environment Students : Ayub Raoof Mina Hassan Muhamad hussain under supervising ( Dr. Nabaz Baban )
|
news & event >