ئەمرۆ2 شهممه ( 10 / 4 / 2017 ) بهڕێزان ( سەیوان ڕۆستەم ) سەرنوسەری هەفتەنامەی ژیانەوە و( شاناز مارف ) بەرپرسی پەیوەندیەکانی یەکێتی ژنانی کوردستان سەردانی کۆلیجی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سلێمانیان کرد پێشوازیان لێ كرا له لایهن ڕاگری کۆلیجی هونهرهجوانهكان دکتۆر رێبوار سەعید و سەرۆک بەشی شێوەکاری مامۆستا شیروان خان و مامۆستا ڕێزان نهجیب مامۆستای وانەی جێندەر گفتوگۆیان كرد دهربارهی کاری هاوبەش وهاوکاریکردنی وانەی نوسینی توێژینەوە لە بواری جێندەردا و بلاوکردنەوەی توێژینەوەی خوێندکاران لەسەر پرسی ژن لە گۆڤاری تەواردا بۆ گەشەدان بە توانای خوێندکاران وکردنەوەی بەشێک لە کتێبخانەی کۆلیج دهربارهی ئەوبلاوکراوانەی کە تایبەتن بە پرسی ژن . |
news & event >