news & event‎ > ‎

وه‌فدێكی شاره‌داری ماردین سه‌ردانی كۆلێجی هونه‌ره‌جوانه‌كانی زانكۆی سلێمانیان كرد

posted Apr 25, 2016, 1:46 PM by sam fatah   [ updated Apr 25, 2016, 1:47 PM ]

On 25th of April 2016 a delegation of Mardin council north of Kurdistan lead by (Mrs Layla Savin Bozan Co_chair of Mardin Council, Hafisa Ay Malak a member of the council, Makya Guzal head of women's council, Dr. Layla Farman counselor and Mrs Salma Fatih member of Sulaymaniyah governarate council) has visited Sulaymaniyah city and collage of Fine Arts at university of Sulemani and they have been welcomed by Dr. Rebwar Saed dean of the collage and lecturers from departments of plastic arts, music and cinema. In the meeting, they discussed cooperation between collage of fine arts and institutes of fine arts in Bakur and working for gender equality which is a significant topic today and especially collage of fine arts will add the topic of gender into its academic program next year. And then the delegation has visited the teaching halls to see student's works. And finally, they are hoped to promote this relationship between university of Sulemani and Mardin city related to arts and gender in particular, in the near future.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ( ٢٥/٤/٢٠١٦ ) وەفدێکی شارەداری ماردین بەسەرۆکایەتی خاتوو(لەیلا سەڤین بۆزان هاو شارەداری ماردین، حەفیسە ئەی مەلاک ئەندامی ئەنجومەنی شارەدار، مەکیە گوزەل سەرۆکی بەشی ژنانی شارەدار ، دکتۆرە لەیلا فەرمان راوێژکار ، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی خاتو سەلمە فاتح ) لە باکوری کوردستان گەیشتنە شاری سلێمانی و لەمیانەی سەردانەکەیاندا سەردانی کۆلیجی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سلێمانیان کردو لەلایەن ڕاگری کۆلیجی هونەرەوە دکتۆر رێبوار سعید و مامۆستایانی بەشی شیوەکاری و میوزیک و سینەما پێشوازیان لێکرا. لە میانەی گفتوگۆکاندا باس لە بەستنی پەیوەندی کۆلیجی هونەر لەگەڵ پەیمانگا هونەریەکانی باکوردا کرا کە بتوانین ئاڵوگۆری کاری هونەری و کلتوری و پەروەردەیی ئەنجام بدەین وێڕای کارکردن بۆ بواری جەندەر کە لە ئێستەدا پرسێکی گرنگە بەتایبەت بۆ بواری توێژینەوەو بەرزکردنەوەی ئاستی هوشیاری بەتایبەت کۆلیجی هونەر لە پلانیدایە ساڵی داهاتو وانەیەک زیادبکات تایبەت بە جەندەر ، پاشان لەگەڵ وەفدەکە سەردانی هۆڵەکانی خوێندن و بەرهەمی هونەری خوێندکارەکانیان کردو لەکۆتایی سەردانەکەیاندا هیوای ئەوەیان خواست لە داهاتویەکی نزیکدا بتوانین گەشە بەم پەیوەندیە بدرێت لەنێوان زانکۆی سلیمانی شاری ماردین بەتایبەت لەبواری هونەری و جەندەردا.


سه‌ردانی وەفدێکی شارەداری ماردین بۆ كۆلیجی هونه‌ره‌جوانه‌كان

Comments