ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ڕیكه‌وتی ( 20 / 2 / 2018 ) كاتژمێر ( 10 ) به‌یانی كۆلێجی هونه‌ره‌جوانه‌كانی زانكۆی سلێمانی بۆ به‌رز ڕاگرتنی به‌رخودانی شاری عه‌فرین ، له لایه‌ن مامۆستایان و خوێندكارانه‌وه چه‌ند چالاكیه‌كی هونه‌ری ئه‌نجام دا له پێشانگای هونه‌ری دیجیتاڵ و په‌یكه‌ر و گرافیك و پێرفۆرمانس و نمایشێكی ئاكت وكاری ڤیدیۆیی و پێشكه‌ش كردنی چه‌ند پارچه موزكێكی كوردی له‌لایه‌ن خوێندكارانی به‌شی موزیكه‌وه هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند كۆپله شعرێك له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه ، به ئاماده‌بوونی به‌ڕیزان ( پرۆفیسفۆر د . خه‌سره‌و عبدالله رشید ) جێگری سه‌رۆكی زانكۆی بۆ كاروباری خوێندنی باڵا و ( د. ئاراس فه‌ریق زه‌ینه‌ل ) جێگری سه‌رۆكی زانكۆی بۆ كاروباری خوێندكاران ( پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. رێبوار سعید ) و ڕاگری كۆلێج و ( پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.به‌یان مانی ) سه‌رۆكی به‌شی شێوه‌كاری ( د. عبدوڵا جه‌مال سه‌رگرمه ) سه‌رۆك به‌شی موزیك و مامۆستایان و خوێندكاران و هونه‌رمه‌ندان . On Tuesday, (20/2/2018) College of Fine Arts, University of Sulemani has arranged an event to support Afrin Resistance. In the event, lecturers, and students have performed their artworks such as art exhibition and performance as well as some pieces of Kurdish music are played and some poetry is read by students |
news & event >