on Tuesday 23th October 2018 Department of Filmmaking / College of fine arts has arranged a Seminar about Photography Lens under the title ( Souls of the street ) has been presented by Dr.( Rebwar Fatah ) At ( 12:00 ) PM , At Ali Jolla's Hall in presence of Dean of College of Fine arts ( Dr. Rebwar Saeed ) with students and numerous of Lecturers . ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ڕێكه‌وتی ( 23 / 10 / 2018 ) كۆلێجی هونه‌رجوانه‌كان / به شی فلمسازی سیمیناریكی ڕێكخست به ناونیشانی ( ڕۆحه‌كانی شه‌قام ) ده‌رباره‌ی لێنز و فۆتۆگرافی بۆ به‌ڕێز دكتۆر ( ڕێبوار فه‌تاح ) له هۆڵی عه‌لێ جۆڵا كاتژمێر (12:00 ) پاش نیوه‌ڕۆ به ئاماده‌بوونی به‌ڕیز ( د. ڕیبوار سه‌عید ) ڕاگری كۆلێجی هونه‌ره‌جوانه‌كان ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان خوێندكاران میوانه به‌ڕیزه‌كان . باسەکەی لە سێ بەشدا پێشکەش كرد: - هونەری فۆتۆگرافی - هونەری وێنەگرتنی شەقام - هونەری پۆرترەیتی شەقام وێنەگرتنی شەقام وەك لقێکی هونەرە جوانەکان ناسراوە و ژیانی ئەمڕۆی دەوڵەمەند کردووە. لە چەند ساڵی ڕابردوودا، وێنەگرانی شەقام بێ‌شومار بوون و وێنەکانیان تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیان ڕازاندووەتەوە. وێنەی شەقام چرکەساتێکە لە ڕۆژانەی جێیەکی گشتی، کە خەڵکی ژیانی رۆژانەیان بەسەر دەبەن. د. ڕێبوار فەتاح ئەزمونی هونەری چەندین ساڵ فۆتۆگرافی لەم باسەدا کۆکردبووە، کە تێیدا بە قوڵی چووه ناو وینەگرتنی شەقام و ڕەهەندەکانی واڵا كرد. د. ڕێبوار فەتاح، کە دکتۆری لە لەندەن لە لێنز و ڕووناکیدا وەرگرتووە، وەك فڵچە مامەڵە لەگەڵ ڕووناکیدا دەکات و وێنە ڕەش و سپیەکانی شەقامی پێ دەنەخشێنێ. زۆربەی وێنەکان لە لەندەن، پاریس و لێزبن گیراون و گشتیان پێکەوە چیرۆکی ژیانی ئەو شارە قەشەنگە جەنجالانە، لە دیدی خۆیەوە، دەگێڕنەوە. بەم وێنانە د. ڕێبوار فەتاح نیشانی دەدات کە هونەر بزوێنەری خۆشەویستی، تەبایی، پێکەوەژیان و یەکدی قبووڵ کردنە. |
news & event >