on ( 19th June 2017 ) was the opening ceremony of sculpture artwork by ( Dr. bayan mani) Head of the plastic art department at New campus of the University of Sulaimani in the presence of assistant professor Dr. Ridha Hassan Hussein President of the University of Sulaimani and vice presidents of the University and Dr. rebwar said, Dean of College of Fine Arts and Attended by a number of Artists, University lecturers سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ( 19 / 6 / 2017 ) لە ڕێوڕەسمێكدا كردنه‌وه‌ی كارێكی په‌یكه‌ری هونه‌رمه‌ند ( د. به‌یان مانی ) سه‌رۆكی به‌شی شێوه‌كاری به‌ڕیوه چوو له ناو كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانی به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك به‌ڕیزان پڕۆفیسۆری یاریدەدەر ( د. ڕەزا حەسەن ) سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ و ( د. ڕیبوار سعید ) ڕاگری كۆلێجی هونه‌ره‌جوانه‌كان و ڕاگری كۆلێجی بازرگانی ئێواران و ژمارەیەك لە ئەكادیمستی هونەری لە لێدوانێكیدا دكتۆر بەیان مانی ووتی: پێمخۆشبوو وەك مامۆستایەكی زانكۆ و هونەردۆستێك لە ڕێگەی ئەم كارەوە بە شێوەیەكی زانستی خزمەت بە بواری هونەری بكەم لە زانكۆی سلێمانیدا، بۆ ئەمەش سوپاسی سەرۆكی زانكۆی كرد كە پشتگیری تەواوی لە پڕۆژەكە كردووە و ئاماژەی بەوەشدا كە وەك كەسێكی ئەكادیمی ئامانج لەم كارە ئەوەیە كە دەمانەوێت لەم ڕێگەیەوە خزمەتی زیاتر بە بوارەكە و زانكۆ بگەیەنین وەك چۆن لە ووڵاتان و ناوەندە زانستی مەعریفییەكاندا هونەر بابەتێكی گرنگ بووە، دكتۆر بەیان مانی ووتیشی: پڕۆژەكە خۆی لە پەیكەرێكدا دەبینێتەوە كە پێكهاتووە لە قەڵەمێك و ژمارەیەك كتێبی پێوەیە و لە شێوەی دارێكدا دەردەكەوێت و ووتی: هەوڵمداوە كارێی تازەبكەم و جیاوازبێت لە كارە هونەرییەكانی تر و ئەمەش وەك هاندانێك دەبێت تا خوێندكاران زیاتر ئاشنابن لە دونیای كتێبدا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه كاره هونه‌ریه‌كان له ناو زانكۆ دا كه‌من و بۆیه پێی باشه ئه‌و كاره هونه‌ریانه دابنرێن كه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌خۆی به خوێندن و زانكۆ وه هه‌بێت . لە درێژەی لێدوانەكەیدا دكتۆر بەیان مانی ووتی: لە هەموو ووڵاتانی دونیادا لە ناوەندە ئەكادیمی زانستییەكاندا كۆمەڵێك كاری هونەری جوان هەیە كە ئەو جێگەی پێدەناسرێت بۆیە منیش بە باشم زانی و بە هاوكاری زانكۆی سلێمانی ئەم كارە بە ئەنجامبگەیەنم تا ببێـە شوێنكی جوان و سەرەنج ڕاكێش وەك ئەوەی كەلە ئێستادا هەیە.لە كۆتاییدا دكتۆر ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆ زۆر سوپاسی دكتۆر بەیانی كرد لە پای ئەو كارە جوانەی كە پێشكەشی زانكۆ و لایەنی هونەری كردووە و هیوای خواست نمونەی زۆربێت و ووتی زانكۆ و بواری هونەری پێویستی بە كاری لەم شێوە هەیە. |
news & event >