شێوازی تاقیکردنەوە بۆ وەرگرتنی خوێندکاران لە بەشی فیلمسازی . کۆلێجی هونەرەجوانەکان. زانکۆی سلێمانی ساڵی خوێندنی ۲٠۲٠_ ۲٠۲۱
بەشی فیلمسازی ساڵی ۲٠۱٦ دامەزراوە لە دوو لقی سەرەکی پێکدێت )فیلم پرۆدەکشن & نواندن( فێرخواز پێویستە بۆ هەر لقێکیان ئەم داواکارییانەی خوارەوە جێبەجێ بکات:
۱ـ زانیاری گشتی و سەرەتایی دەربارەی مێژووی سینەما و پێکهاتەکانی فیلم. ئەمساڵ و بەهۆی بارودۆخی تەندروستییەوە تاقیکردنەوەی تیۆری لەسەر کاغەز ئەنجام نادرێت و تاقیکردنەوەکە دەبێت بە زاری .
۲ـ ئەو فێرخوازانەی داواکاری پێشکەشی بەشی فیلم پرۆدەکشن دەکەن لە کاتی ئەنجامدانی تاقیرکردنەوەدا داوای کاری پراکتیکیان لێدەکرێت کە لەڕێی مۆبایلەکانیانەوە ئەنجامی بدەن . هەر فێرخوازێکیش پێشینەی کارکردنی هەبێت دەتوانێت کارەکانی بە هارد بهێنێت و پیشانی ئەندامانی لیژنەکەی بدات .
۳ـ ئەو فێرخوازانەی دەیانەوێت لە لقی نواندن تاقیکردنەوە ئەنجام بدەن پێویستە دیمەنی فیلمێکی بیانی هەڵبژێرن و لە کاتی تاقیکردنەوەدا بەرامبەر بە کامێرا پێشکەشی بکەن . (مەرجە فیلمەکە بیانی بێت ،هاوکات فێرخواز دەتوانێت بە زمانی کوردی نواندنەکەی پێشکەش بکات)
٤- مەرجی سەرەکی وەرگرتن بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ خوێندنی زانکۆیی دەبێت تایبەت بە مەسەلەکانی کۆنمرە و خوێندنی پارالێڵ .
٥- ژمارەی وەرگیراوانی دەرچوانی پەیمانگەی هونەرەجوانەکان بە پێی رێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەبێت و کۆنمرەی گشتیان لەسەر کۆنمرەی دەرچوون لە پەیمانگە هەژمار دەکرێت.
٦- لە ئامادەبوونی فێرخواز و مامۆستایانی لیژنەی وەرگرتندا دەبێت رەچاوی رێنماییە تەندروستییەکان بکرێت لەبەر تەندروستی و سەلامەتی هەمووان . |
news & event >