news & event‎ > ‎

چه‌ند چالاكیه‌كی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی كۆلێجی هونه‌ره‌جوانه‌كان سه‌باره‌ت به‌ ڕوون كردنه‌وه‌ی ( ڕینمایه‌كانی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی )

posted Apr 4, 2017, 11:01 AM by sam fatah   [ updated Apr 4, 2017, 11:46 AM ]

Health and safety activities

ئه‌مڕۆ 3 شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ( 4 / 4 / 2017 ) لیژنه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی كۆلێجی هونه‌ره‌جوانه‌كان ئه‌م ڕۆژه‌ی تایبه‌ت كرد به‌ چه‌ند چالاكیه‌ك به‌ مه‌به‌ستی هۆشیاركردنه‌وه‌ی خۆێندكاره‌ ئازیزكان ئه‌وانیش بریتی بوون له‌ :

1-         بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌ندێك ڕێنمایی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی كه‌ به‌ شێوه‌ی وێنه‌  هه‌ڵواسرا له‌ سه‌رجه‌م هۆڵ و ڕاڕه‌وه‌كاندا .

2-          خوێندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی له‌ڕێگه‌ی بڵندگۆی كۆلێجه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م خوێندكاران و ستافی كۆلێج .

3-         سازدانی سینمارێك له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی ته‌ندروستی سه‌لامه‌تی كه‌ پێك هایبوون له‌ به‌ڕێزان ( م. ڕۆژگار كه‌مال و م. سام أحمد ) هه‌روه‌ها به‌ڕێز ( د. ئاوات سعید ) وه‌ك نوێنه‌ری به‌شی شێوه‌كاری ئاماده‌ بوو بۆ خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌می به‌شی شێوه‌كاری له‌ هۆڵی ( 8 ) كاتژمێر ( 10:30 ) سه‌باره‌ت به‌ ڕوون كردنه‌وه‌ی ( ڕینمایه‌كانی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی ) .

له‌گه‌ڵ سوپاس و پێزانین بۆ ئه‌و خوێندكاره‌ به‌ڕێزانه‌ی كه‌ هاوكار بوون له‌و چالاكیانه‌ دا .

health and insurance activities


Comments