کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانكۆی سلێمانی بەشی فیلمسازی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه ( 20 / 5 / 2018 ) ئیڤێنتی (یەکەمین هەنگاو) ی بۆ پیشاندانی ۷ کورتە فیلم ی قۆناغی یەکەمی فیلمسازی نمایش كرد له هۆڵی عه‌لی جۆڵا کە بۆ وانەی (ستۆری تێڵەیان ) (Story telling) بەسەرپەرشتی مامۆستای وانە ئاوات عوسمان ، شایەنی باسە ئەم ئیڤێنتە بە پاڵپشتی سەرۆکی بەشی فیلمسازی به‌ڕێز (دکتۆر دلشاد مستەفا) و ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كان به‌ڕێز (دکتۆر ڕێبوار سەعید) بەڕێوەچوو ئیڤێتەکە پێک هاتبوو لە پیشاندانی ۷ کورتەفیلم و چەند چالاکییەکی تر . |
news & event >