سه‌فیری یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ڕێز (پاتریك سیمونیت) له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی دووه‌مین ڤیسـتڤاڵی فیلم دا له شاری جوان له سلێمانی به ئـاماده‌یی به‌ڕێزان جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری رۆشنبیری و هونه‌رمه‌ندانی شاری سلێمانی ئه‌و فیلمانه‌ی كه له یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی ئه‌وروپی له شاری سلێمانی نمایش كرابوو به خۆشحالیه‌وه به‌خشیه دكتۆر ( ڕێبوار سه‌عید ) ڕاگری كۆلێجی هونه‌رجوانه‌كان بۆ به‌شی سینه‌ما به فۆرماتی (DVD) وه‌ك هاوكاریه‌كی كاری فێرخوازی بۆ كۆلیج و هیوای خواست ئه‌م به‌خشینه به سود بێت بۆ خوێندكاران . |
news & event >