ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه ڕێكه‌وتی ( 12 / 11 / 2017 ) گفتوگۆی نامه‌ی ماسته‌ری خوێندكار (ئازه‌ر عوسمان مه‌حمو‌د ) به‌ڕێوه‌چوو له كۆلێجی هونه‌ره‌جوانه‌كان / هۆڵی عه‌لی جۆڵا به ناونیشانی (کاریگەری میدیایی نوێ لەسەر هونەری هاوچەرخ لە کوردستان ) كورته‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی باس له‌وه ده‌كات : كه له‌گه‌ڵ نوێبونەوەی بەردەوامی تەکنەلۆژیایی سەردەم و هاتنە ناوەوەو ئەنتەرنێت هونەر بەرگێکی دی وەردەگرێت و پرسیاری نوێ لەسەر ئاستی جیهان دێنێتە ناوەوە. کاری هونەری سنوورەکان دەبڕێت و لەسەر ئاستێکی گڵۆباڵ نیشانی دەداتەوە، لێرەدا لەم توێژینەوەیەدا کار لەسەر ئامادەیی و نوێبونەوەی بزاوتە نوێکانەو ڕۆڵیان لە بنیاتی میدیایی نوێی هونەردا بە هۆکاری گۆرانە خێراکان و دروست بوونە نوێکانی بواری تەکنەلۆژیا و زانیاری، گەرچی هونەر کاری هونەری ڕێکخستنی دی بۆ ئەم نوێبوونەوانە دەکات. میدیایی نوێش فۆرم و کارەکانی خۆی لەم نێوەندەدا بە هۆکاری جیا‌و کۆنسێپتی جیاوازەوە نمایشدەکات و پەیوەست بەو ئاماژە بینەییەی، کە ڕۆڵ و کاری هونەری و ئامانجی دەیگێرێت بۆ بنیاتی بوون. ئەم نامەیە بابەتێکی نوێیە لەسەر ئاستی توێژینەوەی زانستی و تایبەتمەندی کار لە نێوەندی میدیایی و هونەردا هەروەها جارێکی دی دروستکردنی هەلێکی نوێ و بەشداری پێکردنی هونەرمەندە لە کایەکانی دی و بڕیاری چیژ و مەعریفی لە پێناو دروستکردنی بیرێکی دیزاینی و ڕێکخراو.
ئه‌ندامانی لیژنه‌ی گفتوگۆ پێك هاتبوون له به‌ڕێزان : پ . ی . د . به‌یان مانی سه‌رۆكی لیژنه د. به‌رزان أحمد نصرالله ئه‌ندام د. ئاوات سعید فتاح ئه‌ندام پ . ی . د . ڕیبوار سعید سه‌رپه‌رشتیار On Sunday 12th of November 2017 at (Ali Jolla) hall in the College of fine arts, Master student (Azar Othman Mahmood) presented his thesis (The Influence of New Media on Contemporary Art in Kurdistan). The Thesis was accepted, the members for discussion contains each of: Assistant Professor. Bayan Mani Dr. Barzan Ahmad Nasrallah Dr. Awat Said Fatah
Supervised by Assistant Professor. Dr. Rebwar Saied |
news & event >