ڕۆژی( ٢٩/١١/ 2016 ) شاندی زانكۆی سلێمانی كه پێكهاتبوو له به‌رێزان (د. رێبوار سه‌عید ) راگری كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كان و ( د. دڵشاد مسته‌فا) سه‌رۆكی به‌شی فلمسازی به یاوه‌ری به‌ڕێزان هونه‌رمه‌ند شوان عه‌توف و ( دڵشاد ئه‌حمه‌د ، كه‌مال هه‌ڵوێست ، لاگێ بێرگ ) بۆردی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ره‌جوانه‌كانی یۆتۆبۆری ، سه‌ردانی په‌رله‌مانی سویدیان كرد و له‌وێ ، سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن خاتوو (شادییه حه‌یده‌ری) په‌رله‌مانتاری پارتی سۆسیال دیمۆكرات پێشوازی كران و دواتریش له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه‌ی هاوكاری سویدی كوردی كۆبونه‌وه و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند باسێكی تایبه‌ت به بره‌ودان به كه‌لتووری كوردی و ئاشانا كردی خۆرئاوا به‌و تێزانه‌ی نه‌وه‌ی نوێی كورد له هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵیگرتوه و تایبه‌تن به مه‌سه‌له‌كانی تێكه‌ڵاوبوونی كه‌لتووری و تۆلێرانس و خواستی پێكه‌وه ژیان و رۆشنگه‌ری گفتوگۆیان ده‌رباره كرا . ئه‌ندامانی لیژنه‌ی هاریكاری سویدی كوردی خواستی گه‌وره‌یان بۆ كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌ره گرنگانه له‌ڕێی سێكته‌ره‌كانی هونه‌ر و كه‌لتووره‌وه ده‌ربڕی و به وردی قسه‌یان له‌سه‌ر گرنگی پرۆسه‌ی فێركردن و خوێندنی ئه‌كادیمی كرد و به ئومێدی ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه له هه‌رێمی كوردستان بچێته‌وه سه‌ر ڕه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی . دواتر به‌رێز (د. رێبوار سه‌عید ) راگری كۆلێژی هونه‌ری زانكۆی سلێمانی باسی له زانكۆی سلێمانی ، مێژوو و كار و گه‌شه‌سه‌ندن و ئامانجه‌كانی كرد كه وه‌ك ده‌زگایه‌كی ئه‌كادیمی به‌رده‌وامه له خزمه‌تكردن به‌و نه‌وه نوێیه‌ی هیوای ئاینده‌یه و له‌و هه‌وڵانه‌ش دوا كه سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌نجونه‌ی زانكۆ و ته‌واوی ستافی كارا له‌سه‌ر به‌رده‌وامن بۆ تێپهڕئندنی هه‌ر ئاسته‌نگییه‌ك كه دێته به‌رده‌م پرۆسه‌ی خوێندن و بره‌ودان به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی مامۆستایان و خوێندكاران. پاشان له درێژه‌ی گفتۆگۆكاندا مهسهلاكانی سود وه‌رگرتن له هونه‌ر و كه‌لتوور بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وه‌یه‌كی رۆشنگه‌ر ته‌وه‌رێكی گرنگ و پڕ بایه‌خ بوو. له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردولا هیوایان خواست ئه‌م جۆره سه‌ردان و په‌یوه‌ندیانه به‌رده‌وام بێت . دواتر شاندی زانكۆی سلێمانی و هاوڕێكانیان سه‌ردانی سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی په‌رله‌مانیان كرد و له نزیكه‌وه چاودێری میكانیزمی كاركردنی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌و پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی دیموكراسی و دروستكردنی ڕای تاك و ئازادی ده‌بڕینیان كرد كه په‌رله‌مانی سوید جگه له‌ئه‌ركی خۆی وه‌ك ئه‌نجومه‌نی داكۆكی له ماف به ته‌واوی هۆشیارییه‌وه مامهڵێیان له‌گه‌ڵ ده‌كات. هه‌ر هه‌مان رۆژ و له ستۆكهۆڵمی پایته‌خت شانده‌كه سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێز ( شۆرش قادر دانساز ) نوێنه‌ری حكومه‌ت و به‌ڕێزان ستافی نوێنه‌رایه‌تی پێشوازیكران . له گفتوگۆیه‌كی چڕدا به‌ڕێز شۆڕش دانساز ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی دا بۆ لاكردنه‌وه‌ی جددی له كه‌لتوور و هونه‌ری كوردی و ته‌نانه‌ت بۆ هه‌وڵدان بۆ دانانی كه‌سێك له نوێنه‌رایه‌تییه‌كان پسپۆر و ته‌رخان بۆ ئه‌و بواره كاری زۆر كراوه‌و به هیوان به‌م نزیكانه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه . له‌به‌رامبه‌ردا د. ڕێبوار سه‌عیید باسی له چۆنێتی دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك كرد بۆ به جیهانی كردنی هونه‌ری كوردی و ئه‌ركی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تیشی له‌و بواره‌دا شیكرده‌وه‌و باسی له كردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی زیاتر كرد بۆ هونه‌رمه‌ندی كورد تا بتوانێ له پرۆسه‌ی به‌خشینی ناسنامه‌یه‌كی كه‌لتووری جیاوازدا به كورد به‌شداری كاراتر بكات . پاشان هونه‌رمه‌ند شوان عه‌توف داوای له نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌ت كرد كه هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ دروستكردنی چه‌ترێكی كه‌لتوری و هونه‌ری تا هونه‌رمه‌ندانی تاراوگه له‌سایه‌یدا بتوانن پرۆژه‌ی هونه‌ری هاوبه‌ش و گه‌وره پێشكه‌ش بكه‌ن ، به تایبه‌تی له بواری فلمسایدا . له وه‌ڵامی راسپارد و پێشنیاره‌كاندا به‌ڕێز ( شۆڕش دانساز ) به‌ڵێنی دا به‌زوترین كات كار بۆ ئه‌و پرۆژانه بكات و له پشتیوانیكردنی هه‌ر كارێكی هونه‌ری و كه‌لتوریدا ده‌بێت تا دنیا گه‌لی كوردستان له دیدێكی جیاوازتره‌وه ببینێ . ڕۆژی ( ٣٠ \ ١١ \٢٠١٦ ) ، شاندی زانكۆی سلێمانی سه‌ردانی ئه‌كادیمیای (Valand) زانكۆی یۆتۆبۆری كرد ، ئه‌كادیمیای ساڵی (١٩٨٠) دامه‌زراوه‌و خوێندنی هونه‌ری بۆ ئاسته‌كانی به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر تێدایه له‌م ئه‌كادیمیایه‌دا فیلمسازی و هونه‌ره جوانه‌كان و فۆتۆگرافی ئه‌ده‌ب ده‌خوێنرێت . كۆبوونه‌وه‌ی شاندی زانكۆ له‌گه‌ل به‌شی فلمسازی ئه‌و ئه‌كادیمیایه‌دا بوو . هه‌ردوو به‌رێزان (كلارا بیۆرك) سه‌رۆكی به‌شی فلمسازی و به‌رێز سه‌رپه‌رشتیاری خوێندنی ماسته‌ر له‌و ئه‌كادیمیایه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌شێوازی خوێندنی ئه‌كادیمی فلمسازی و ستراكچه‌ری كاری خۆیان و ئامانجه‌كانین كرد و به وردی ئاماژه‌یان به پرۆسه‌ی دروستكردنی فلمساز له رێی پرۆگرامێكی چڕی تێكه‌ڵاو له تیۆری و پراكتیك دا. له‌به‌رامبه‌ریشدا د. رێبوار سه‌عیید راگری كۆلێژی هونه‌ر ده‌رباره‌ی زانكۆی سلێمانی و كار‌و پرۆژه جۆربه‌جۆره‌كانی كۆلێژی هونه‌ر دواو ڕایگه‌یاند كه كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی مۆدێرن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چه‌مكه جیاوازه‌كانی هونه‌ر ده‌كات و سستمی فێربوون تێیدا له‌سه‌ر ڕه‌وتی زانكۆ جیهانییه‌كانه . پاشان ( د. دڵشاد مسته‌فا) سه‌رۆكی به‌شی فلمسازی له زانكۆی سلێمانی قسه‌ی له‌سه‌ر ستراكچه‌ر و كار و به‌رنامه‌ی كردنه‌وه‌ی به‌شه‌كه كرد و ئاماژه‌ی به ماندووبوونی مامۆستایانی ئه‌و به‌شه دا له دروستكردنی بونیادێكی زانستی و ئه‌كادیمی پته‌و بۆ بره‌ودان به نێوه‌ندی فلمسازی له كوردستان و ده‌رباره‌ی گۆڕینه‌وه‌ی كارامه‌یی و ئه‌زمونیش داوای له ئه‌كادیمیای (Valand) كرد كه بتوانن هاوكار و پشتیوانی كۆلیژی هونه‌ر بن له نوێكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌شداریپێكردنی مامۆستایان و خوێندكاران له ۆرك شۆپ و سیمیناره جیاوازه‌كاندا كه ده‌شێت ببێته هه‌وێنی پرۆژه‌ی هاوبه‌ش و به‌ركه‌وتنی زیاتر له‌گه‌ڵ كه‌لتووره جیاوازه‌كاندا . له كۆتایی دیداره‌كه‌دا ( هێمن كورده) كه خوێندكارێكی كوردی ئه‌و ئه‌كادیمیایه و ماسته‌ر له بواری فلمدا ده‌خوێنێت به كورت باسی له پرۆژه‌كه‌ی خۆی كرد كه هه‌ولێكه بۆ به‌كارهێنانی كامێرا وه‌ك نێوه‌ندێك بۆ تۆماركردن و گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كان له گۆشه نیگای منداڵانی ئاواره‌ی شه‌ڕی داعش له كه‌مپی عه‌ربه‌ت و دۆزینه‌وه‌ی میتۆدێكی نوێ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئازادی خه‌یاڵ و ڕوانینی ئه‌واندا . شیاوی ئاماژه پێكردنه شاندی زانكۆی سلێمانی له بنه‌ڕه‌تدا و به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له سێیه‌مین دیداری فلمی كوردی له یۆتۆبۆری و سه‌ردانی دام‌و ده‌زگا و زانكۆكانی ئه‌و وڵاته ،سه‌ردانی سویدیان كردبوو و به‌ر له‌و دوو سه‌ردانه‌ی ئاماژه‌یان پێدرا رۆژی ٢٤ ی مانگ سه‌ردانی خوێندنگه‌یه‌كی تایبه‌تیان كرد كه تایبه‌ت بوو به‌و لاوه پهناههندانهی ته‌مه‌نیان خوار ١٧ ساڵییه‌و به ته‌نها و بێ باوان و سه‌رپه‌رشت گه‌یشتونه‌ته وڵاتی سوید ، له‌و سه‌ردانه‌دا له‌لایه‌ن به‌رێز ( مامۆستاعهتا ) كه كوردێكی باكوری كوردستانه و به‌رێوه‌به‌ری خوێنندنگهكه و یاریده‌ده‌ر و ستافی كاراوه پێشوازی كران و شێوازی كاركردن و ستراتیجی خوێندن و رێنماییه تایبه‌تییه‌كانیان شیكرده‌وه . هاوكات به‌شه جیاوازه‌كانی خوێندنگه‌كه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه‌و و مامه‌ڵه‌ی مامۆستاكان و ستافی كركردنیان له‌گه‌ل گروپ و نه‌ژاده جیاوازه‌كاندا بینی. له كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌دا شاندی هه‌رێم سپاسی كارمه‌ندانی ئه‌و خوێندنگهیهیان كرد‌و هه‌وڵ و ماندووبونیان به‌رز نرخاندن . هه‌ر هه‌مان رۆژ شانده‌كه به یاوه‌ری بۆردی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ره جوانه‌كانی كورد له تۆتۆبۆری و هونه‌رمه‌ندان (شه‌ماڵ عه‌به ره‌ش ) و ( شادان فوئاد) سه‌ردانی ( ABF ) كرد كه ده‌زگایه‌كی مه‌زنی سویدییه و كار بۆ بره‌ودان به كه‌لتوور و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان و ئاشناكردنیان به یاسا و فه‌رهه‌نگی سویدی له رێی ۆرك شۆپ و خولی تایبه‌ته‌وه ده‌كات . له باره‌گای سه‌ره‌كی ئه‌و ده‌زگایه له شاری یۆتۆبۆری به‌رێز (پێته‌ر ئۆلسن) به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگاكه به وردی ده‌رباره‌ی كار و چالاكییه‌كانی ده‌زگاكه‌یان و په‌یوه‌ندی به ره‌وه‌ندی كوردییه‌وه شیكرده‌وه . دواتر شاندی هه‌رێم له‌رێی گفتوگۆ‌و پرسیاره‌وه باسیان له شیوازی سود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی جیاوازی یه‌كتر كرد‌و داوایانكرد ئه‌م جۆره ده‌زگایه بایه‌خی زیاتر به كاره هونه‌ری و كهلتوورییهكانی ڕه‌وه‌ندی كوردی بدات . له كۆتایی دیداره‌كه‌دا به‌رێز ئۆڵسن خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانی شانده‌كه‌و تێبینییه‌كانیان ده‌ربڕی و هیوای خواست ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیانه له پێناو زیككردنهوهی كه‌لتووره جیاوازه‌كاندا به‌رده‌وام بێت . ڕۆژی ( 28\ 11 \2016 ) شانده‌كه سه‌ردانی شانۆی شار ( Göteborgs Stadsteater) ی كرد له یۆتۆبۆری و له‌وێ له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ( Pontus Stenshäll) به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگاكه و ( یۆهان گرێن) ی ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ پێشوازیان لێكرا و له ودیدارهدا باس له چه‌ندین پرۆژه‌ی هاوبه‌شكرا و دیدو بۆچونی جیاواز ده‌رباره‌ی ئه‌زموونی بزوتنه‌وه هونه‌رییه‌كانی كوردستان و خۆرئاوا ئاڵوگۆڕ كران . دواتر به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و دامه‌زراوه‌یه پێشوازی له پرۆژه‌ی نمایشكردنی شانۆیی ( ته‌پڵ و به‌رد) ی هونه‌رمه‌ند شوان عه‌تووف كرد بۆ به‌رنامه‌ی ساڵی داهاتووی شانۆی شار . پۆنتاس ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه ئه‌و له نزیكه‌وه ئاگای له كه‌لتووری كورد هه‌یه و به هیوایه ده‌رفه‌تی زیاتری هه‌بێت بۆ ناسینی هونه‌ری كوردی تا وه‌ك شوناسێكی جێگیر بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ ده‌وڵه‌ت له دنیادا به سویدییهكانی بناسێنێ . هاوكات به‌ڕێز (د. ڕێبوار سه‌عید) ئاماژه‌ی به كار و چالاكییه هونه‌ری و كهلتوورییهكانی شاری سلێمانی دا و به‌سی له‌وه‌كرد كه سلێمانی فره به‌رهه‌می و كواڵتی كاركردن و هه‌وڵی بێ وچانی ڕۆشنگه‌رانی وای كردووه كه به پایته‌ختی ڕۆشنبیری بناسرێ و زانكۆی سلێمانیش له ته‌مه‌نی دامه‌زراندنییه‌وه پشتیوانێكی به‌هێزی پارێزگاریكردن بووه له‌و شوناسه كه‌لتوری و مه‌عریفییه. |
news & event >