پێشانگای 8 راوم نوێترین بەرهەمی ئێستای گروپی کۆنسیپت ئارت و چەند هونەرمەندێکی ترە کە لە (11/11/2017 ) لە شاری سلێمانی ئەنجامدرا, هونەرمەندانی بەشدار بوو بریتیبوون لە (ئاڤان سدیق, ئەیوب رەئووف, گەیلان عەبدوڵا, هەڵۆ لانۆ, محمد ئیسماعیل, شەمێران فەتاح, زامۆئا داراغا و زانا ڕەسوڵ) وە لە ڕیكخستنی هونەرمەند (ئاڤان سدیق) ە و هونەرمەند و نوسەر (گارا) بە نوسینێک بەشداربووە لەم پرۆژهیهدا. هونەرمەند (ئەیوب ڕەئوف) كه یهكێكه له خوێندكاره چالاكهكانی كۆلێجی هونهرهجوانهكان لقی نیگاركێشان بە کارێکی ڤیدیۆ بەشداری لەم پێشانگایە کردووە وتیایدا (نەوت وداعش) ی کردوەتە بابەت وناوی (ئێمە لە نێوان دوو ڕەشدا) ی لەکارەکەی ناوە و مەبەستیشی ئەو دوو پەیامە ڕەشەیە کە نەوت وداعش هەیانە و دەڵێت : هەرچەندە داعش پەیامەکەی بەئاشکرا ڕەشە، بەڵام بەڕای هونەرمەند نەوتیش هیچ خێر و بێرێکی بۆ وڵاتەکانی خۆی نەبووە، بۆیە لای ئەو پەیامەکەی نەوتیش هەر ڕەشە. بۆ جێبەجێکردنی ئەم فلیمە هونەرمەند خۆی لە سەر مێزێک لەسەر پشت پاڵدەکەوێت، بەجۆرێك کە سەری شۆڕدەبێتە خوارەوە، بەرزێ مێزەکە 30 سەنتیمەترە ، سەری هونەرمەند دەچێتە ناو حەوزێک قووڵا ییهکەی 10 سەنتیمەترە و کامێرایهک وێنەی دەموچاوی هونەرمەند دەگرێت و کەسێکیش ڕەنگی ڕەش ئەڕژێنێتە سەر چەناگەی هونەرمەند، بە جۆرێك کە لە چەناگەیەوە دێت بۆ ئەو، دوایی دەموچاوی، هێواش هێواش ئیدی ڕەنگە ڕەشەکە گشت دەموچاوی هونەرمەند باندەدا. |
news & event >