ڕۆژی دووشه‌ممه ( ٣٠\٤\٢٠١٨ ) به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان د. ره‌زا حه‌سه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی و د. خه‌سره‌و عه‌بدوڵڵا یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ و د. رێبوار سه‌عید ڕاگری كۆلێژی هونه‌رجوانه‌كان و به‌ڕێز ئاغای هاشمی به‌رپرسی به‌شی فه‌رهه‌نگی قونسولگه‌ری كۆماری ئیسلامی و مامۆستایان و خوێندكارانی كۆلێجی هونه‌ر ، گروپی ئاناهیتای شاری سه‌قز شانۆیی ( ئاوات) نوسین و ده‌رهێنانی عه‌لی ره‌زا ئیسماعیلی له ستایڵی شانۆی سه‌رشه‌قامدا له كۆلێجی هونه‌ری زانكۆی سلێمانی پێشكه‌شكرد . له‌و نمایشه‌دا ژماره‌یه‌ك ئه‌كته‌ری به‌توانا به‌شداریان كرد‌و بهسهلیقیهكی سه‌رنجراكێشه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ل فه‌زای شوێن و بینه‌راندا ده‌كرد . شیاوی ئاماژه پێكردنه نمایشی ئاوات ، چیرۆكی خواسته له‌بن نه‌هاتووه‌كانی مرۆڤ بوو بۆ گه‌یشتن به ئاره‌زوو ه‌كانی و له ستایڵێكی كۆمیدی به‌رزدا داڕ‌ێژرابوو ، به‌شێوه‌یه‌ك بووه جێی ڕه‌زامه‌ندی بینه‌رانی . |
news & event >