A senior delegation at the Valand Academy of Film Making at Göteborg University has visited the College of Fine Arts, University of Sulaimani رۆژی شه‌ممه خاتو كلارا بیۆرك سه‌رۆكی به‌شی فیلمسازی و خاتوو ژیۆتی میستری پرۆفسیۆری فیلمسازی و وه‌فدێكی هاوڕێیان سه‌ردانی كۆلێجی هونهرهجوانهكانیان كردوو له گه‌ڵ به‌ڕێزان پرۆفیسیۆری یاریده‌ده‌ر ( د. رێبوار سه‌عید ) ڕاگری كۆلێج و ( د. دڵشاد مسته‌فا ) سه‌رۆكی به‌شی فیلمسازی كۆبوونه‌وه . ئه‌م دیدار‌و كۆبونه‌وه‌یه درێژكراوه‌ی دیداری پێشتره كه له ساڵی ٢٠١٦ له زانكۆی یۆتۆبۆری سازدرابوو . له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرۆگرامی كاری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو كۆلێج و به‌شی فیلمسازی به‌تایبه‌تی بڕیاری لێ درا وپرۆژهیهك به‌مه‌به‌ستی ئالۆگۆڕی ئه‌كادیمی هه‌نگاوی سه‌ره‌تای داڕێژرا . ئه‌ندامانی شاندی میوان پێشنیاری به‌شداری كارای زانكۆی سلێمانیان له هه‌ندێك پرۆژه‌ی هونه‌ریدا بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی كه‌لتووری هاوبه‌شی مرۆڤایه‌تی به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی جینۆساید و گێرانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانی قوربانی و دووركه‌وتنه‌وه له توندوتیژی كرد .هاوكات خواستی سودوه‌رگرتنیان له ئه‌زموونی كۆلێجی هونه‌ر له‌وبواره‌دا وه‌ك یه‌كێك لهگرنگرتین ده‌ستكه‌وته‌كانی سه‌ردانه‌كه‌یان ئه‌ژماركرد. دواتر به‌شێك لهكارههونهرییه نمایشكراوه‌كانی نێو كۆلێجیان به‌سه‌ركرده‌وه‌و سه‌رسامی خۆیان به‌توانای ده‌ربڕین و ته‌كنیكی خوێندكارانی كۆلێجه‌كه ده‌ربڕی . وا بڕیاره له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتودا زانكۆی یۆتۆبۆری پێشوازی له شاندێكی كۆلێجی هونه‌ری زانكۆی سلێمانی بكات بۆ چه‌سپاندنی هه‌نگاوی پرۆژه‌ی ئاڵوگۆڕی ئه‌كادیمی و هونه‌ری . شیاوی ئاماژه‌پێكردنه كۆلێجی هونه‌ر له ئێستادا میوانداری شاندی زانكۆی كاسڵی ئه‌لمانی كردووه له پرۆژه‌یه‌كی هاوشێوه‌دا و تا ئێستا هه‌نگاوه‌كانی زۆر سه‌ركه‌وتوانه به‌رێوه ده‌چێت . |
news & event >