ڕۆژی دوو شه‌ممه( 4/22 / 2019 ) بە ئامادەبوونی به‌ڕێزان د. له‌تیف ڕه‌شید و د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و د . كاوه امین یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خویندنی باڵا و د. ئاراس فه‌ریق زه‌ینه‌ڵ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كار‌و باری خویندكاران و دكتۆر ڕیبوار سه‌عید ڕاگری كۆلێجی هونه‌ره‌جوانه‌كان و مامۆستایان و هونەر دۆستان ،كۆلێجی هونەرە جوانەكان سیمینارێكی لەسەر وشەو ڕەنگ بۆ شاعیر وهونەرمەندی شێوەكاری عێراقی شەوقی عەبدول ئەمیر سازكرد. جگە لەوەش هەر هەمان ڕۆژ دا له كاتژمێر (12:00 )پێشانگەیەكی تایبەت بۆ كارە هونەرییەكانی هونەرمەند كرایەوە كە ئەمەش یەكەم پێشانگای هونەرییەتی كە لەزانكۆی سلێمانی دەكرێتەوە كە پێشتر ئەم پێشانگەیەی لەبەغدا كردۆتەوە. جێی باسە هونەرمەند شەوقی لە پاریس ژیاوە وەك ڕاوێژكار كاری كردووە لەڕێكخراوی یونسكۆی نێودەوڵەتی بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەشاری بەیروت لە لوبنان. پاش گەڕانەوە بۆ عیراق سەرقاڵی كاری ڕۆژنامەنووسی دەبێت چەندین دیوان و كتێبی شیعری و ڕەخنەی ئەدەبی بڵاوكردۆتەوە بە زمانی عەرەبی وەریگێڕدراون بۆ سەر زمانی فەرەنسی و زمانەكانی تر ئێستاش سه‌رنوسه‌ری ما بین النهرینه .
|
news & event >