ئاگادارییه‌ك بۆ خوازیارانی به‌شی موزیك گشت خوازیارانی به‌شی موزیك ئاگاداردهكهین كه د. عه‌بدوڵا جه‌مال سه‌گرمه سه‌رۆكی به‌شی موزیك، له ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢١\٨\٢٠١٩ كات ١٠ی سه‌ر له به‌یانی، ۆركشۆپێكی فێركاری بۆ گشت ئه‌و خوازیارانه ده‌كاته‌وه كه ده‌یانه‌وێت ئه‌م ساڵ له به‌شی موزیك وه‌ربگیرێن. ئامانجی ۆركشۆپهكه ڕوونكردنه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی لێهاتوویی خوازیارانه و به‌خشینی گشت ئه‌و زانیارییانه‌یه كه ده‌شێت خوازیاران له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا پێویستیان پێی بێت.
بۆ زانین: - ۆركشۆپهكه خۆبه‌خشه و ده‌شێت هه‌مووان به‌شداری تێدا بكه‌ن. - بۆ ئه‌و خوێندكارانه زۆر پێویسته، كه ئاسته‌كانیان سه‌ره‌تایین، نۆته‌كانی موزیك نازانن، هیچ ئامێرێكی موزیك ناژه‌نن و ده‌یانه‌وێت له به‌شی موزیك وه‌ربگیرێن.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا د. عه‌بدوڵا جه‌مال سه‌گرمه سه‌رۆكی به‌شی موزیك |
news & event >