سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی دوو شه‌ممه ڕیكه‌وتی ٧\٥\٢٠١٨ و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان د. ره‌زا حه‌سه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی و د.رێبوار سه‌عید راگری كۆلێجی هونه‌ر و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی زانكۆ و میوانێكی زۆر یه‌كه‌مین دیداری جینۆساید له كۆلێجی هونه‌ری زانكۆی سلێمانی سازكرا . سه‌ره‌تای دهیدارهكه به نمایشی به‌رهه‌می ( ئه‌نفال ٣٠ ) پ .ی . د. رێبوار سه‌عید ، مامۆستا ره‌نجده‌ر مسته‌فا ده‌ستیپێكرد كه تێكه‌ڵاوكردنی هونه‌ری شێوه‌كاری و پێرفۆرمانس بوو ، ئه‌لزا ئارام خوێندكاری به‌شی فیلمسازی وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداری ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی كردبوو ، و مامۆستا سالار سه‌عید كاری ڤیدۆ ئارتی جێبه‌جێكردبوو . دواتر و له هۆڵی كراوه‌ی كۆلێج نمایشی تابلۆی شیعری خوێندكار ی شاعیر ( سارا جه‌عفه‌ر ) خوێندكاری له‌به‌شی فیلمسازی ئێواران به‌هاوكاری خوێندكارانی به‌شی شیوه‌كاری نمایش كرا . پاشان كاتژمێر ١١ ی به‌یانی هۆڵی عه‌لی جۆڵا : نمایشی ( به‌رزه‌خ) تێكست : د. دڵشاد مسته‌فا رێكخستنی : مامۆستا ره‌نجده‌ر مسته‌فا نمایشی خوێندكاران : سۆما قاسم ، شڤان ره‌شید پێشكه‌شكرا دواتر ١-وتاری به‌رێز سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی د. ره‌زا حه‌سه‌ن ٢- وتاری به‌ڕێز راگری كۆلێجی هونه‌ر د. رێبوار سه‌عید ٣. وتاری سه‌رۆكی به‌شی فیلمسازی د. ذڵشاد مسته‌فا پێشكه‌شكران . پاشان بۆ رێزگرتن له كۆمه‌كی ئه‌و ده‌زگاو كۆمپانیایانه‌ی هاوكاری به‌شی فیلسازیان كردوه رێزنامهی زاكۆی سلێمانیان پێشكه‌شكرا . رێزناماكان پێشكه‌ش به ( كام پرۆداكشن ، كۆمپانیای مه‌ستی فیلم ، ته‌له‌فیزیۆنی په‌روه‌رده‌یی ، ساڤۆ پرۆداكشن، خاوێ فیلم ، BMC TV ) كران . دواتر نمایشی كاری فۆتۆگرافی ( خەمی تاوانی ئەنفال لەوێنەدا ) بهسلایدی ڤیدیۆیی کاری گروپی فۆتۆگرافەرانی گەرمیان نمایشكراو و پاشان نمایشی فیلمی ( ده‌نگێك له‌بێ ده‌نگیدا ) به‌رهه‌می به‌شی فیلمسازی كۆلێجی هونه‌ر. هه‌ر له‌میانه‌ی ئه‌و دیداره‌دا ژماره‌یه‌ك توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت پێشكه‌ش كران و له‌یه‌كه‌م رۆژدا بابه‌تی توێژینه‌وه‌كان بریتی بوون له : +بونياد نانه وه ى ژيان لاى ژنانى رزگاربوى ئه نفال رۆژهحهسهن +یاده‌وه‌ری برین ، هه‌وڵێك بۆ هێنانه‌گۆی پانتاییه‌كی نادیار د. دڵشاد مسته‌فا + جینۆساید.. گەڕان بەدوای مانای تردا... هێمن قه‌ره‌داغی |
news & event >