ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ( 6 / 6 / 2017 ) له كۆلێجی هونه‌ره‌جوانه‌كانی زانكۆی سلێمانی / به‌شی شێوه‌كاری په‌رده له‌سه‌ر كارێكی هونه‌ری لابرا بۆ ڕیزلێنان له هونه‌رمه‌ند ( علی جۆڵا ) به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز ( د. رێبوار سعید ) ڕاگری كۆلێجی هونه‌ره‌جوانه‌كان و به‌ڕیز ( د. به‌یان مانی ) سه‌رۆكی به‌شی شێوه‌كاری و ژماریه‌ك له مامۆستایان و خوێندكاران و هونه‌رمه‌ندان ، كاره هونه‌ریه‌كه كه پێك هاتبوو له پۆرترێتێكی مۆزایك لایه‌ن هه‌ر سێ خوێندكاری قوناغی یه‌كه‌م ( نهورهز مه‌ولود ، پاڤێ ئاوات ، ڕه‌وه‌ز طه ) به ئه‌نجام گه‌یه‌نرابوو . |
news & event >