On Sunday (04/06/2016) College of Fine Arts in a joint venture with Faculty of Humanities Education at the University of Sulaimani in Sayed Sadiq arranged plastic art project andmusician under the title of (a message of love that join the soil of waleed ) at sayed sadiq culture Hall presence of a number of members of parliament and Lecturers , students, and intellectuals and people of the area كۆلیژی هونەرە جوانەكانی زانكۆی سلێمانی لە ژێر ناوی پەیامێكی خۆشەویستی بۆ ئامێزی گڵكۆی وەلی پرۆژەیەکی هونەری شێوەکاری و میوزیکی ئامادەکردبوو لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٤/٦/٢٠١٦ لە هۆڵی ڕۆشنبیری سەیدسادق بە هاوبەشی فاكەڵتی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانکۆی سلێمانی لە سەید سادق کە ژمارەیەکی لەبەرچاو لە مامۆستایان و خوێندکاران و قایمقامی قەزاو پەرلەمانتاران و کەسایەتی و ڕۆشنبیران ئامادەی مەراسیمەکەبون کە بەشی میوزیک بەسەرپەرشتی دکتۆر عەبدوللا جەمال و مامۆستا کۆمیکۆ ئۆكۆمۆرا چەند بەرهەمێکی میوزیک و گۆرانی ناوازەیان پێش کەش کرد هەروەها هونەرمەندی خۆشەویست مامۆستا عەدنان کەریم بە گۆرانیەک بەشداری مەراسیمەکەی کرد لە دوهەم بەشی مەراسیمەکەدا پێشانگاکە کرایەوە کە پرۆژەیەکی هونەری بو بەسەرپەرشی مامۆستا لەیلا قادر لەگەڵ خوێندکارەکانی کۆلیجی هونەر لە سەر تێمای شارەزورو کەسایەتیە ناودارەکانی ئەو دەڤەرە بەشێکی کەی پێشانگاکە بە سەرپەرشتی دکتۆر ئاوات سعید ئامادەکرابوو کە خوێندکارەکان تابلۆکانیان لەسەر ژیانی کوردەواری و یادەوەریەکانی رابوردوبون، هەروەها لەم پرۆژەیەدا مامۆستایانی کۆلیجی هونەر دکتۆر رێبوار سەعید و مامۆستا عەدنان کەریم و مامۆستا لەیلا قادر هەریەکەیان بە تابلۆیەک بۆ پەیامی خۆشەوەیستی شارەزور بەشداربون کە ئەم پرۆژەیە بیرکردنەوەیەکی کۆلیجی هونەرە کە تەنها شار نەبێتە سەنتەری چالاکیە هونەریەکان بەڵکو شارو شارۆچکەکانیش ببنە بەشێک لە نمایشی ئەو چالاکیانەو بتوانرێت پردی پەیوەندی تۆکمە بکرێت لەو نێوەندانەدا. |
news & event >