له یادی یۆبیلی زێرێنی زانكۆی سلێمانی دا له ڕۆژی (29 / 11 / 2018 ) له كۆلێجی هونه‌ره‌جوانه‌كانی زانكۆی سلێمانی چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجامدرا به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی ( پ . ی . د . ڕه‌زا حه‌سه‌ن ) و جێگری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی ( د. كاوه ئه‌مین ) و ڕاكره به‌ڕیزه‌كان و ڕاگری كۆلێج ( د. ڕیبوار سه‌عید ) و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران و میوانه به‌ڕێزه‌كان . چالاكیهكان پێك هاتبوو له : 1- پێشانگایه‌كی تایبه‌تی ( نیگاركێشان و هێڵكاری و سیرامیك و په‌یكه‌ر و گرافیك ) بۆ خوێندكارانی به‌شی شێوه‌كاری كۆلێجی هونه‌ره‌جوانه‌كان كرده‌وه به‌سه‌رپه‌رشتی ( م. ڕۆژگار كه‌مال ، د. ئاوات سه‌عید . د. ئازاد جمال ، م. دارۆ ) . 2- كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی تایبه‌تی (پ. ی . د. به‌یان مانی ) . 3- چه‌ند چالاكیه‌كی موزیك . پێشكه‌ش كردنی چه‌ند پارچه موزیكی فۆلكلۆری كوردی له لایه‌ن چه‌ند خوێندكارێكی به‌شی موزیكه‌وه به سه‌رپه‌رشتی ( د. عه‌بدوڵا جه‌مال ) . 4- به‌شی فلمسازی نمایشی پێنچ كۆرته فیلمی كرد كه به‌رهه‌می خوێندكارانی به‌شی فلمسازی بوون له هۆڵی عه‌لی جۆڵا كاتژمێر (11). 5- له كاتژمێر ( 12 ) دا به‌شی فیلمسازی كۆڕێكی شیعر خوێندنه‌وه‌ی بۆ ژماره‌یه‌ك خوێندكار ساز كرد‌و ژماره‌یه‌ك میوان ئاماده‌ی ئه‌و چالاكییه بوون 5- هه‌ر هه‌من رۆژ و كاتژمێر ٣ ی پاش نیوه‌ڕۆ دوای نمایشكردنی ژماره‌یه‌ك كورته فیلم كه به‌رهه‌می خوێندكاران بوو ، كۆڕێكی دی بۆ هه‌ردوو شاعیر ( هێمن قه‌ره‌داغی و رۆژه حه‌سه‌ن ) سازكرد و له كه‌شێكی هونه‌ری جوان‌دا كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو خوێندكاران و مامۆستایان و میوانان ئاماده‌ی بوو كۆڕه‌كه به‌ڕێوه چوو |
news & event >