ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ( 7 / 3 / 2018 ) كۆلێجی هونه‌ره‌جوانه‌كانی زانكۆی سلێمانی بۆ به‌رز ڕاگرتنی ( یادی ڕۆژی جیهانی ژنان ) كۆمه‌ڵێك چالاكی سازكرد سه‌ره‌تا كاتژمێر ( 10:30 ) سه‌رله‌به‌یانی پێشانگا و كۆڕی شیعر خوێندنه‌وه به ناوی ( ڕه‌نگاڵه بوون به شیعر ) سازكرد له هۆلێ كۆلێجی هونه‌ره‌جوانه‌كان كه پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی ( هونه‌رمه‌ند د. ڕیبوار سه‌عید و ئه‌حمه‌د محه‌مه‌دی شاعیر بوو ) له پێشانگایه‌دا هه‌ریه‌ك له ( د. ئاوات سه‌عید و د. به‌یان مانی و د. ئازاد جمال و مامۆستا رۆژگار كه‌مال ) و خوێندكارانی ماسته‌ر و خوێندكارانی قوناغی دووهه‌م و سێهه‌می سیرامیك و خوێندكارانی به‌شی گرافیك به چه‌ندین كاری هونه‌ری به‌شداریان كردبوو ، پاشان كاتژمێر ( 11 ) له هۆڵی قادر دیلان له به‌شی موزیك ( كونسێرتی دایك ) پێش كه‌ش كرا كۆنسێرتەكە بە سەرپەرشتی و ئامادەكردنی خانمە مامۆستای بەشی موزیك (كومیكۆ ئوكوموا) بوو ، و یانزە خوێندكاری خانمی بەشی موزیكش بەشداری ئەم كۆنسێرتەیان كرد ، دوابه‌دوای ئه‌م چالاكیه به‌شی فلمسازی هه‌ستا به نمایش كردنی ( 8 ) كورته فیلم كه به‌رهه‌می خوێندكارانی به‌شی فلمسازی بوون كه له لایه‌ن ( د. دڵشاد مسته‌فا ) سه‌رۆك به‌شی فلمسازیه وه سه‌رپه‌رشتی كرا ، به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان ( پرۆفیسفۆر د . خه‌سره‌و عبدالله رشید ) جێگری سه‌رۆكی زانكۆی بۆ كاروباری خوێندنی باڵا و به‌شێك له ڕاگره به‌ڕێزه‌كانی زانكۆی سلێمانی و ( پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. رێبوار سعید ) ڕاگری كۆلێج ( ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ) شاعیر و ( پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.به‌یان مانی ) سه‌رۆكی به‌شی شێوه‌كاری و ( د. دڵشاد مسته‌فا ) سه‌رۆك به‌شی قلمسازی و ( د. عه‌بدوڵا جمال سه‌رگرمه ) سه‌رۆكی به‌شی موزیك هه‌روه‌ها مامۆستایان و خوێندكاران و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستان . |
news & event >