news & event
ريزبەندى دەرچوانی بەشەکانی کۆلێژی هونەر
.ريزبەندى دەرچوانی بەشەکانی کۆلێژی هونەر بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 -خولی یەکەم و دووەم، لة بەرزترين ئاستەوە بۆ نزمرتين ئاست |
ڕێنمای تاقیکردنەوەکانی تایبەت بە پێشکەشکاری خوێندکارانی بەرایی بۆ کۆلێژی هونەرەجوانەکان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠__٢٠٢١)
1- پێویستە خوێندکاران لەکاتی دیاری کراو لەبەردەم هۆڵی تاقیکردنەوە پراکتیکییەکان ئامادەبن لەکاتژمێر ٩:٠٠ سەرلەبەیانی. 2- خوێندکار پێویستی تاقیکردنەوە پراکتیکیەکانی پێ بێت بۆ نمونە (قەڵەم ، لاستیک، قەڵەمدادەر). رۆژی سێشەممە، بەرواری ١-٩-٢٠٢٠. 3- پێویستە خوێند کار هەرچالاکیەکی هونەری پێشو تری کە ئەنجامی داوە بەشێوەی دۆکۆمێنت کراو لەگەڵخۆیدابهێنێت، بەمەبەستی تاقیکردننەوەی (شەفەهی) چاو پێکەوتن ، چونکە لەهەمان ڕۆژدا ئەنجام دەدرێت. 4- رؤژی یەکەمی تاقیکردنەوەکان تایبەت دەبێت بە خوێندکارانی دەرەوەی شاری سلێمانی بە هۆکاری دوری شوێن وبارودۆخی تەندروستی. 5- داواکارین لەسەرجەم خوێندکاران لە رۆژی تاقیکردنەوەکاندا دەمامک لەگەڵخۆیاندا بهێنن بەمەستی خۆپارێزی زیاتر. سەرۆکایەتی بەشی شەوەکاری |
شێوازی تاقیکردنەوە بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی خوازیار بۆ بەشی فیلمسازی کۆلێجی هونەربۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١
شێوازی تاقیکردنەوە بۆ وەرگرتنی خوێندکاران لە بەشی فیلمسازی . کۆلێجی هونەرەجوانەکان. زانکۆی سلێمانی ساڵی خوێندنی ۲٠۲٠_ ۲٠۲۱
بەشی فیلمسازی ساڵی ۲٠۱٦ دامەزراوە لە دوو لقی سەرەکی پێکدێت )فیلم پرۆدەکشن & نواندن( فێرخواز پێویستە بۆ هەر لقێکیان ئەم داواکارییانەی خوارەوە جێبەجێ بکات:
۱ـ زانیاری گشتی و سەرەتایی دەربارەی مێژووی سینەما و پێکهاتەکانی فیلم. ئەمساڵ و بەهۆی بارودۆخی تەندروستییەوە تاقیکردنەوەی تیۆری لەسەر کاغەز ئەنجام نادرێت و تاقیکردنەوەکە دەبێت بە زاری .
۲ـ ئەو فێرخوازانەی داواکاری پێشکەشی بەشی فیلم پرۆدەکشن دەکەن لە کاتی ئەنجامدانی تاقیرکردنەوەدا داوای کاری پراکتیکیان لێدەکرێت کە لەڕێی مۆبایلەکانیانەوە ئەنجامی بدەن . هەر فێرخوازێکیش پێشینەی کارکردنی هەبێت دەتوانێت کارەکانی بە هارد بهێنێت و پیشانی ئەندامانی لیژنەکەی بدات .
۳ـ ئەو فێرخوازانەی دەیانەوێت لە لقی نواندن تاقیکردنەوە ئەنجام بدەن پێویستە دیمەنی فیلمێکی بیانی هەڵبژێرن و لە کاتی تاقیکردنەوەدا بەرامبەر بە کامێرا پێشکەشی بکەن . (مەرجە فیلمەکە بیانی بێت ،هاوکات فێرخواز دەتوانێت بە زمانی کوردی نواندنەکەی پێشکەش بکات)
٤- مەرجی سەرەکی وەرگرتن بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ خوێندنی زانکۆیی دەبێت تایبەت بە مەسەلەکانی کۆنمرە و خوێندنی پارالێڵ .
٥- ژمارەی وەرگیراوانی دەرچوانی پەیمانگەی هونەرەجوانەکان بە پێی رێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەبێت و کۆنمرەی گشتیان لەسەر کۆنمرەی دەرچوون لە پەیمانگە هەژمار دەکرێت.
٦- لە ئامادەبوونی فێرخواز و مامۆستایانی لیژنەی وەرگرتندا دەبێت رەچاوی رێنماییە تەندروستییەکان بکرێت لەبەر تەندروستی و سەلامەتی هەمووان . |
فۆرم و مەرج وپێداویستییەکانی وەرگرتنی خوێندکارە خوازیارەکان بۆ سەرجەم بەشەکانی کۆلێجی هونەر بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١
سەرنجتان ڕادەکێشین بۆ خوێندنەوەی فایلی هاوپێچکراو کە بریتییە لە هەردوو فۆرمی وەرگرتن وهەموو مەرج و پێداویستییەکانی وەرگرتنی ئەو خوێنکارانەی کە خوازیاری خوێندنن لە هەریەک لە بەشەکانی کۆلێجی هونەر: (شێوەکاری)، (میوزیک) و(فیلمسازی) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١. The attached file is the enrollment application form and the admission requirements for all those students who would like to apply for any department of the College of Fine Arts, for the academic year 2020-2021. |
خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠، خولی دووەم بۆ بەشی شێوەکاری
سڵاو، ئەم وێنەیەی خوارەوە تایبەتە بە خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠، خولی دووەم بۆ بەشی شێوەکاری. تکایە ئاگاداربن. سوپاس |
ئاگاداری بۆ سەرجەم خوێندکارانی کۆلێژی هونەر
سەرجەم خوێندکارانی کۆلیژی هونەر ئاگادار ئەکەینەوە کە پێویستە لە ڕێگای ئەم لینکەی خوارەوە هەستن بە پڕکردنەوەی هەموو ئەو زانیارییانەی کە لە فۆرمەکەدا داوا کراوە، بە مەبەستی درووستکردنی ئیمەیلی زانکۆ بۆهەمووان. تکایە بە زووترین کات ئەنجامی بدەن! |