Film Department BA Film Description of the course: Filmmaking is a practice-based course designed to help students express their ideas and stories through moving image and sound. The programme creates an environment in which inquiry and independent thinking enable students to become creative practitioners exploring filmmaking and it’s possibilities as an expressive medium. Students are introduced to self-directed learning, research and technical skills, contextualization their practice work and engage with different filmmaking approaches from the beginning of their studies and then develop a different attitude of filmmaking through Factual, Fiction, and experimental films. Working across practices, subjects and roles students discover their individual strengths in roles such as director, editor, cinematographer, sound designer, producer, and actor. به‌شی فلمسازی له كۆلێجی هونه‌ر یه‌كه‌مین هه‌نگاوی ده‌ستپێكی له سـاڵی خوێندنی ( ٢٠١٦-٢٠١٧ ) ناوه و له‌سه‌ر ده‌ستی ژماره‌یه‌ك مامۆسـتای پسپۆری بواری فلـمسازی ده‌ستی به دامه‌زراندن و وه‌رگرتنی خوێندكاران كرد . خوێندنی ساڵی یه‌كه‌م گشتگیره‌و له‌گه‌ل وانه داواكراوه زانكۆییه‌كان پێنج بابه‌تی بنچینه‌یی ده‌خوێنرێت كه وه‌ك سه‌ره‌تای ئاشناكردنی خوێندكار به بواره جۆراوجۆره‌كانی فلمسازی وایه. له‌م قۆناغه‌دا خوێندكار هۆشیاری به‌تواناكانی خۆی په‌یداده‌كات تا دواتر بتوانێ به هاوكاری مـامـۆستایانی پسپۆر ، بڕیار له‌سـه‌ر ئه‌و پسـپۆرییه بدات كه ده‌یه‌وێت له‌سـه‌ری به‌رده‌وام بێت. له دووهمیـن سـاڵی خوێندنهو دوو لقی سه‌ره‌كی لێ جیا ده‌بێته‌وه كه ( به‌رهـه‌مهێنانی فیلم ) و ( ته‌كنیكی فیلم) ن .لـه‌م قـۆناغهدا خوێندكار سه‌ره‌تای هـه‌نگاوی به‌ره‌و پسپۆری بوون هه‌ڵده‌گرێت و ده‌توانێ له‌گه‌ڵ دڵنیابوونی له به‌هره‌و تـوانای خـۆی بڕیـاری به‌رده‌وامی له‌سـه‌ر پسـپۆرییهكی تـایبه‌تی بدات. دواتر و له سـاڵی سـێیهمی خوێندندا پێنج پسپۆری جیـاواز به هـه‌ڵبژاردنی مـۆدل و وانـهكان جیاده‌بنه‌وه كه بریتیین له پسـپۆرییهكانی ( ده‌رهێنان ، سیناریۆ ، نواندن ، سینه‌ماتۆگرافی ، پۆستپرۆداكشن). له‌م قـۆناغهدا ئیتر خوێندكار به ته‌واوی بڕیاری خۆی داوه‌و به‌ره‌و به‌دیهێنانی پلانی سـه‌ره‌تای ده‌ڕوات و له‌یه‌كێك له‌و پسپۆریانهدا په‌ره به بـههره و ئه‌و ئه‌زموونه ده‌دات كه لهسـاڵانی ڕابردوودا به ده‌ستی هێناوه . له كۆتا سـاڵدا له هه‌ریه‌ك له‌و پسپۆریانهدا خوێندكاران كارنامه‌ی دهرچـونی پراكتیكی و توێژیینه‌وه‌ی تایبه‌تی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و به قۆناغی گفتوگۆی بابه‌تیدا تێپه‌ڕ ده‌بن تا به‌ته‌واوی له‌و پسپۆرییه شـاره‌زا ده‌بن كه هـهڵیان بژاردووه . بنچینه و پرهنسیپهكـانی خـوێندن داڕشتهیهكه له هـه‌ردوو مـۆدێلی خـۆرئاوایی و خـۆرههڵاتی خـوێندن وه‌رگیراوه‌و له‌گـه‌ڵ كه‌لتوری خـۆییدا ئاوێته كراوه. خـوێندكار له‌م به‌شه‌دا سه‌ره‌تا فێری بنه‌ماكانی نـاسین و ڕوانینی ئه‌كادیمیانه له فـلم ده‌بێت و پاشـان هه‌نگاو به‌ره‌و پسپۆرییه جیاوازه‌كانی بواری دروستكردنی فلم ده‌نێت و شـاره‌زایی له هـه‌ردوو بواری تیۆری و پراكتیكیدا په‌یدا ده‌كات . تاقیكردنهوهكـانی توانسـتی خوێندكـار بۆ بـڕینی ههرقـۆناغێكی خـوێندن به پێی پسـپۆرییهكان دهگــۆڕێت و له نـێـوان تاقیكردنه‌وه‌ی پـراكتیكی و سـیمیناری ڕهخنـهیی و نوسینی تـوێژینهوهو تاقیكـردنهوهی تیۆریدایه . هه‌ڵبه‌ت هـهوڵدراوه لـه‌و بوارهشـدا ڕه‌چاوی پێودانگه جیهانییهكـانی هه‌ڵـسه‌نگاندن بكرێت له بواری پسپۆری هه‌ر به‌شێكدا كه خوێندكار هه‌ڵیبژاردوه . یه‌كه‌م ساڵی خوێندن هه‌ردوو خوێندنی به‌یانیان و ئێواران كراوه‌ته‌وه و له خوێندنی به‌یانیاندا (٣٤ خوێندكار ) و له ئێواران (٥٠) خوێندكار ده‌ستیان به هه‌نگاوی یه‌كه‌می پرۆسه‌ی خوێندن كردوه . Academic Staff :
|
FAR Departmens >